پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئاماری مینە چێندراوەكان لە رۆژهەڵات و باشووری كوردستان ببینن

ئامارەكان دەریدەخەن، نزیكەی 16 تا 20 میلیۆن مینی چێندراو لە ئێران بوونی هەیە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو مینە چێندراوانە لە 4 پارێزگای كوردنشینی”ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ”دایە.

بەوتەی دانیشتوانی ناوچەكە خاوێن كردنەوەی ناوچە مینڕێژكراوەكان ماوەبەماوە ئەنجام دەدرێت و ناوەندە دەوڵەتییەكان هەتا قووڵایی 30 سانتیمیتری ئەو كارەیان ئەنجام داوە و بە پێی كۆنڤانسیۆنە پەسند كراوەكانی ئیدارەی پووچەڵ كردنەوەی مین، پێویستە ناوچە بە مین چێنراوەكان هەتا قووڵایی 80 سانتیمیتر خاوێن بكرێنەوە.

هەروەها بە پێی ئامارەكانی دەزگای گشتی كار و باری مین، لە باشوری كوردستان 3 هەزارو 24ناوچەی بە مین داچینراو هەن كە رووبەری 776 كیلۆمەتری چوار گۆشە لە تێكڕای رووبەری باشوری كوردستانی گرتووەتەوە.

ماوەی 24 ساڵیشە، چەندین رێكخراوی جیهانی و ئێستاش دەزگای گشتی كاروباری مین كار بۆ پۆچەلكردنەوەی مینەكان دەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا توانراوه تەنیا رووبەری‌ 150 كیلۆمەتری چوار گۆشە لە مین پاكبكرێتەوە.

لە باشووری كوردستان مین نزیكەی 15 هەزار هاونیشتمانیی كردوەتە قوربانی، ئەمە وێڕای سود وەرنەگرتن لە سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی و مردار بوونەوەی نزیكەی 50 هەزار سەر ئاژەڵی ماڵی، بەڵام كاتێك كۆنفرانس و باس لە كێشەكانی مین لە جیهان دەكرێت باشووری كوردستان بانگهێشت ناكرێت.

ریكخراوە جیهانیەكانی مین ئەوەیان روونكردوەتەوه،‌ تێچووی دانانەوەی یەك مین (10-90) دۆلارە، لەكاتێكدا لە نێوبردن و پوچەڵكردنەوەی یەك مین (300_1000) دۆلاری پیویستە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.