پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

11 كەس لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن لە شارەداریی سنە دەستگیر كران

شارەداری سنە رایگەیاند: پاش بەدواداچوونی پێویست لە لایەن شارەداریی و بە هاوكاریی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان لە بەشی ماڵیی شارەداریی سنە، لە ئاكامدا 11 تۆمەتبار لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن (اختلاس) دەستگیر كران.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەكان، “كامیاب شادمان” لە دانیشتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئێستا هەر بڕگەیەكی چاكسازیی لە پەیوەند لەگەڵ شارەداریی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی دەركراوە، بە زیانی شارەداریی بووە.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەبارەت بە خواستەكانی شارەداریی وتی، لە ساڵی 93 هەوڵی زۆرماندا بۆ خواستەكانمان جێبەجێ بكرێت و تا ئێستا 10 میلیارد لە وەسڵی پارەكان جێەجێ كراوە و 35 میلیاردی دیكە وەسڵ نەكراوە و لەم پەیوەندەدا 11 كەسمان دەستگیر كردووە.

شایانی باسە، لەم ساڵانەی دواییدا چەندین دۆسیەی گەورەی دزیی كردن لە بەشە جیاجیا ئیداریەكانی كۆماری ئیسلامی دەركەوتوون و چەندین كەس لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراون، بەڵام زۆرێك لە چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەدان كە هەموو دەستوپەیوەندەكانی ئەو دزیی كردنانە سەرێكیان بە حكومەتەوە بەنە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.