یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2024

نەتەوەیەكگرتووەكان: نزیكەی 60 میلیۆن كەس ئاواره بوون

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند نزیكە ی 60 میلیۆن كەس لە جیهان بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەكانەوە ئاوارە بوون و وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە.

لە ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 مانگی جۆزەردان بڵاو كراوەتەوە، باس لە زیادبوونی شەڕ و توندوتیژییەكانی سەرتاسەری جیهان كراوە و ژمارەی ئاوراكانیش 58 ملیۆن و 500 هەزار كەس راگەیەندراوە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە لە ساڵی 2013 زایینی ژمارەی ئاوارەكانی جیهان 8 ملیۆن و  300 هەزار كەس بووە.

لە ساڵی 2014ی زایینی 59 ملیۆن و500 هەزار كەس بە ناچاری ماڵەكانیان بەجێهێشتووە و لە ئاكامیشدا تووشی قەیرانی دارایی، بێكاری، توندوتیژی و تەنانەت دەستدرێژیش بوونەتەوە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بە وڵاتانی توركیە، پاكستان، لوبنان كردووە كە زۆرترین ژمارەی ئاوارەیان وەرگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.