یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئایار 2024

کوردستان

گریلا لە باكوور گورزێكی وەشان لە بازگەیەك

گەریلاكانی پەكەكە هێرشێكی توندیان كردە سەر بازخانەیەك لەنێوان ئامەد _ بەتلیس و چەندین سەرباز دەكوژن. ئاژانسی هەواڵنێریی دوغان لە توركیە رایگەیاند كە، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر بازخانەیەكی سپای توركیە لە نێوان هەردوو شاری ئامەد و تەبلیس. بەپێی ئەو هەواڵە، سەربازەكانی نێو بازگەكە داوای كۆمەكی سەربازی كردووەو هێزێكی تری سپای توركیە بەدەمیانەوە چوون‌، بەڵام ئەوانیش كەوتوونەتە كەمینی گەریلاكانەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: ئێمە هەرێمی كوردستانمان رزگار كرد

یەكێك لە فەرماندەكانی هێزە چەكدارە دەریایەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەوەیكە بوونی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس هاوڕێ لەگەڵ 70 كەسی دیكە لە هێزەكانی ئێرانیان لە شەڕ دژی داعش لە عێراق پشتڕاست كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ هەواڵی ناڕەزایی لە بواری خوێندن لە شاری سنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە خەڵكی شاری سنە بەرانبەر بە گران بوونی نرخی دەرمان لە شاری سنە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین. رۆژی یەكشەممە 30 مانگی خەرمانان پیاوێك لە دەرمانخانەیەك لە شاری سنە ناڕەزایی دەربڕی و بە دەنگی بەرز رایگەیاند كە، بەم كەمی داهاتوو و چوونەسەرەوەی نرخی دەوا و دەرمان چۆن دەتوانین نەخۆشیەكانمان چارەسەر بكەین. نارەزایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە بەردەم شارەدایی شاری بانە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، بە هۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی شارەداریی شاری بانە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شارەكە لە بەردەم ئەو ئیدارەیە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

گەمارۆی كۆبانی تێكشكێندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی مانگی رەزبەر فڕۆكە جەنگیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان هەڵیانكوتایە سەر هێزەكانی داعش لە رۆژئاوای شاری كۆبانی و گەمارۆەكانی سەر ئەو شارەیان بە خەستی بۆردمان كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی كرێكارانی كارخانەی “فولادی زاگرۆس” لە قوروە

كرێكارانی “كارخانەی فولادی زاگرۆس” لە ناڕەزایەتی بە پەسەندكردنی حوكمی دەركردنیان لە لایەن لیژنەكانی دیاریی كردن چارەسەر كردنی ناكۆكی ئیدارەی كار لە شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ناڕەزاییان دەربڕی و سكاڵایان بۆ دیوانی باڵای ئیعداڵەتی ئیداری هەناردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی نالەباری زیندانیەكی سیاسی كوردی مانگرتوو

زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی عەلیڕەزا رەسوڵی كە لە زیندانی ورمێ (دەریا) كە تووشی نەخۆشیەكی سەختی خوێنڕێژی گیرۆدە بووە و ماوەی 5 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، لە دخێكی زۆر نالەباردا دەژیت.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەى چەكدارە خۆجێیەكانی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان/ بە وێنه

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 31ی مانگی خەرمانان بە بۆنەی هەفتەی دفاعی مۆقەدەس كە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دیاریی كراوە، چەكدارە خۆجێیەكانی سەر بە دەوڵەت لە شار و گوندەكانی كوردستان دەستیان دایە مانۆڕيان داوەو رێژە رۆیشتن.

زۆرتر بخوێنەوە »