سێ شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / گەمارۆی كۆبانی تێكشكێندرا

گەمارۆی كۆبانی تێكشكێندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی مانگی رەزبەر فڕۆكە جەنگیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان هەڵیانكوتایە سەر هێزەكانی داعش لە رۆژئاوای شاری كۆبانی و گەمارۆەكانی سەر ئەو شارەیان بە خەستی بۆردمان كرد.
هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشە ئاسمانیانەدا، ئەمڕۆ بە هەزاران كەس لە خەڵكی ئاوارەی كۆبانی بەتایبەت گەنجان و پیاوان گەڕانەوە بۆ كۆبانی تا لە شەڕ و بەربەرەكانیەكان دژی داعش بەشداریی بكەن.
هەروەها لە لایەكی دیكەشەوە سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ – مەخموور راگەیاند، كە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەكانی داعش، جگە لە تێكشكاندنی ژمارەیەك دۆشكە و ئۆتۆمبێلی داعش، ژمارەیەك چەكداری داعشیش كوژراون و تەرمی 7 چەكدار لەبەر دەست پێشمەرگەدایە.
پاش ئەوەیكە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان بازنەی بۆسە و گەمارۆەكانی داعش لە دەوروبەری شاری كۆبانی یان تێكشكاند، سەرۆك كۆماری توركیەش رایگەیاند كە، پێدەچێ ئێمەش بڕیاری پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی نیزامی دژی داعش دەركەین.
ئەم وتانە لەحاڵێكدایە كە چەند رۆژ پێش ئێستا دەیان بارمتەگیراوی تورك كە لە كونسولگەریی ئەو وڵاتە لە شاری موسڵ لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بەدیل گیرابوون ئازاد كران و گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان.

بابەتی هاوپۆل

چوار کچی هەورامی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چوار کچی خەڵکی ناوچەی هەورامان کە مانگی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.