هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

چوار لاوی كوردی خەڵكی شاری پاوە دەستگیر كران

هێزە ئیتلاعاتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ٤ لاوی خەڵكی كوردی ناوچەی “پاوە”یان دەستگیر كردووە و هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

دەوترێ ئەو لاوانە رۆژی چوارشەممە ریكەوتی ٢٦ی خەرمانان دەستگیر كراون، سێ لاوی خەڵكی ئاوایی “نووریار” سەربە شاری پاوە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی دەستگیر كراون.

ناوی دوو كەس لەو سێ لاوەكەی خەڵكی “نووریان، كوورش وەلەد بەیگی و عوبەید وەلدبەیگی راگەیەندراوە و بەڵام هەتا ئیستا شوناسی ئەو كەسەكەی دیكە ئاشكرا نەكراوە.

ئەو سێ لاوە پاش ئەوەی دراونەتە زیندانی ناوەندیی شاری پاوە، بە یریاری دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای شاری پاوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی و هەتا كاتی دادگایی كران لە زیندان ئازاد كراون.

لەلایەكی دیكەوە لە رۆژی ٢٦ی خەرماندا، لاوێكی دیكەی خەڵكی باینگانی سەربە شاری پاوە، بە هەمان تۆمەت لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و هەتا ئێستا شۆناس و چارەنووسی نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.