دوو شه‌ممه‌ 20 ئازار 2023

گریلا لە باكوور گورزێكی وەشان لە بازگەیەك

گەریلاكانی پەكەكە هێرشێكی توندیان كردە سەر بازخانەیەك لەنێوان ئامەد _ بەتلیس و چەندین سەرباز دەكوژن.

ئاژانسی هەواڵنێریی دوغان لە توركیە رایگەیاند كە، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر بازخانەیەكی سپای توركیە لە نێوان هەردوو شاری ئامەد و تەبلیس.

بەپێی ئەو هەواڵە، سەربازەكانی نێو بازگەكە داوای كۆمەكی سەربازی كردووەو هێزێكی تری سپای توركیە بەدەمیانەوە چوون‌، بەڵام ئەوانیش كەوتوونەتە كەمینی گەریلاكانەوە.

بەپێی زانیاریەكان لەوبارەوە، دوو سەرباز كوژراون و چواری تریش بریندار بوون.

شایانی باسە، دوای وەستانی شەر لە نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیە لەنەورۆزی 2013 ەوە ئەمە یەكەم جارە پارتی كرێكارانی كوردساتان هێرش بكەنە سەر سپای توركیە. چاودێران پێیانوایە ئەمە وەك تۆڵە سەندنەوەیەكە لە توركیە كە كۆمەكی سەربازی داعش دەكات دژی یەپەگە لەكۆبانی و سەرجەم رۆژئاوای كوردستان. ‌ ‌

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.