کوردستان

كرێكارانی پێترۆشیمی”ئیلام” خاونكارەكەیان مەحكوم كرد

زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری لەسەركار دەركراوی پێترۆشیمیی ئیلام كۆمەڵێك “بەڵگەی نوێ”یان بڵاو كردۆتەوە، كە تیایدا خاوەنكاری شیركەتەكە، لەلایەن لێژنەكانی پێڕاگەیشتنی ئیدارەی كار و بەشی بەڕێوەبەرایەتی دادوەرییەوە مەحكووم كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

سكاڵای ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی”دیواندەرە”لە ماڵپەڕی “رۆژان نیوز”

ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی شاری “دیواندەرە” سكاڵایەكی بە هۆی بڵاو كردنەوەی بابەتێك لە ژێر ناوی “ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی دواندەرە دابخەن، هیچ كەڵكێ نیە” لەسەر ماڵپەڕی “رۆژان نیوز” كە دەوترێ سەربەخۆیە، رادەستی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتیەكان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

یەكێتی بۆ ئازادکردنی”جەلەولا”دەسخۆشی لە كۆماری ئیسلامی دەكات

میدیاكانی “یەكێتی نیشتمانی كوردستان” راگەیەندراوێكی سەربازیان بڵاو كردەوە، كە باسی كۆنترۆڵكردنەوەی “جەلەولا، سەعدیە و جەبارە” دەكات و لەو راگەیەندراوەدا دەسخۆشی هێزی ئاسمانی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە كە بەچەكی قورس هاوكاریی نیزامیی پێشمەرگەیان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو لاوی كورد حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپا

دوو لاوی كوردی خەڵكی شاری روانسەر لە پارێزگای كرماشان، پاش ئەوەی لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامی لەو شارە، هەر كامەیان حوكمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بۆ بڕایەوە و رەوانەی زیندان كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەی تەڵاق لە باشووری كوردستان بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە

بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی  باشوروی كوردستان، لەدوو ساڵ و نۆ مانگی رابردوودا ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەردەوام كەمی كردووە، بە جۆرێك لەساڵی 2012دا 56 هەزار گرێبەست تۆماركراوە، بەڵام لەساڵی رابردوودا ژمارەكە دابەزیوە بۆ 52 هەزار و749 حاڵەت.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەكی گیرۆدە بە شێپەنجە بە بێهۆشی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

“ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی كورد، كە بە شێرپەنجەی “رێخۆڵە” گیرۆدەبووە و لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت، بە بێهۆشی لە زیندانی شاری “میناب”ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی نێو زیندانەكە.

زۆرتر بخوێنەوە »