دوو شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ساڵیادی دامەزراندنی “پەكەكە” لە “هەكاری” كێشارەیە توندوتیژیدا

ساڵیادی دامەزراندنی “پەكەكە” لە “هەكاری” كێشارەیە توندوتیژیدا

شاری “هەكاری” باكووری كوردسستان لە ساڵڕۆژی دامەزرانی “پارتی كرێكارانی كوردستان” (پەكەكە) بوو بە گۆڕەپانی شەڕی خەڵكی كوردی ئەو شارە و پۆلیسی توركیە.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی مانگی سەرماوەز، لە كاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێكی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی “پەكەكە” لە شاری كوردنشینی “هەكاری” لە باكووری كوردستان، لە نێوان خەڵكی ئەو شارە و پۆلیس شەڕ و پێكدادان هاتە ئاراوە.

دەوترێ هێزەكانی پۆلیس بە زرێپۆشی سەربازی و گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان كردووەتە سەر ئامادەبووانی خۆپیشاندانەكە،  بەڵام هەتا ئێستا زیانە ماڵی و گیانیەكانی ئەو تێكهەڵچوونە ئاشكرا نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.