سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

کوردستان

كۆڕێك بۆ رێزگرتن لە “جەلال مەلەكشا” ساز دەكرێت

رێكخراوی فەرهەنگی، ئەدەبی مەولەویی كوردی سنە، كۆڕێكی رێزگرتن لە كار و تێكۆشانی ئەدەبیی “جەلال مەلەكشا” شاعیری گەورەی كورد بەڕێوە دەبات.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندان و بێ بەش كردن لە وانەوتنەوەی مامۆستایەكی كورد لە میاندواو

مامۆستایەكی كوردی قوتابخانە سەرەتاییەكانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەلایەن دادگای شاری میاندواوەوە بە چوار مانگ بەندكردن حوكم دراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مۆرەیەكی ناسراوی ئیتلاعات لە شاری بۆكان كوژرا + وێنە

مۆرەیەكی ناسراوی ئیتلاعات لە شاری بۆكان كە لە لایەن خەڵكەوە بە كەسێكی بەدناو و باجگیر دەناسرێت، بە زەربی گوللە كوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەیان كەس لە كرێكارانی كێشت و سەنعەتی مەهاباد لەسەر كار دەركران

هاوكات لەگەڵ نوێ‌ نەكرانەوەی‌ گرێبەستی‌ كرێكارانی‌ كێشت و سەنعەتی‌ مەهاباد 160 كەس لەم كرێكارانە لەسەر كارەكانیان دەردەكرێن.

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكێكی مەدەنیی كورد لە زیندانی تووشی جەڵتەی مێشك بوو

“ئاسۆ رۆستەمی” چالاكی كوردی راگیراو لە بەندی 8ی زیندانی ئێڤین تووشی جەڵتەی مێشك بوو. بە پێی راپۆرتی هرانا، شەوی رابردوو “ئاسۆ رۆستمی” چالاكی مەدنیی كوردی راگیراوی لە بەندی 8ی زیندانی ئێڤین، تووشی جەڵتەی مێشك بوو و گواسترایەوە بۆ بێهداریی. رۆستمی پاش ئەوەیكە دەركەوت كە تووشی ئەو رووداوە هاتووە، بە بێ هیچ چاودێرییەك لە لایەن هێزەكانەوە گواسترایەوە بۆ نێو بەند. ئەو …

زۆرتر بخوێنەوە »

بێهرووز ئاڵخانی و 5 زیندانی دیكە لە ورمێ لەسێدارە دران

“بێهرووز ئاڵخانی” زیندانی سیاسی كورد، هاوڕێ لەگەڵ 5 زیندانی دیكە بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لە یەكەم ساتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی مانگی خەرمانان لە “زیندانی ناوندیی ورمێ” لەسێدارە دران.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد دوور لە چاوەڕوانی نیە

بێهروز ئاڵخانی گیراوی سیاسی كوردی مەحكووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێكردنی حوكمەكەی بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراوەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

گواستنەوەی‌ ئەفشین سۆهرابزادە لە زیندانی‌ میناب بۆ ئێڤین

ئەفشین سۆهرابزادە بەندكراوی‌ سیاسیی كورد سەرلە بەیانیی ڕۆژی‌ دووشەممە لە زیندانی‌ میناب بۆ زیندانی‌ ئێڤین لە تاران گواسترایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی 2 كۆڵبەری دیكەی قوربانیی كرد

لە ناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد و بەو هۆیەوە كۆڵبەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

3 زیندانیی سیاسی لە مەریوانەوە گواسترانەوە بۆ سنە

“عەدنان حەسەنپوور” رۆژنامەنووسی بەندكراوی كورد هاوڕێ‌ لەگەڵ دوو بەندكراوی سیاسیی دیكەی كورد دوێنێ‌ دووشەممە 2ی مانگی خەرمانان بە هۆكارێكی نادیار لە زیندانی مەریوانەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە.

زۆرتر بخوێنەوە »

وەرزشوانێكی كورد ریكۆردێكی نوێی لە ئاستی ئێراندا تۆمار كرد

وەرزشوانێكی لاوی كورد بە بردنەوەی سێ میداڵی زێڕ لەپاڵەوانیەتییەكانی هەڵگرتنی قورسایی لەئێران، وەكوو “دیاردەی نوێی هەڵگرتنی قورسایی” (پەدیدەی تازەی وەزنەبەرداریی) ناودێڕ كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

500 بیانی چوونەتە ریزی یەپەگەوە

بە پێی راپۆرتی راگەیاندنەكانی نزیكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان، میدیاکانی وڵاتی سوید لەهەواڵەکانیاندا جێگەیەکی تایبەتیان داوە بەو سویدیانەی بۆ شەڕی دژ بە چەتەکانی داعش چوونەتە وڵاتانی سوریا و عێراق، بەڕێوبەرێکی پەیەدە لەوڵاتی سویدیش بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردوە کە تا ئێستا نزیکەی 500 ئەوروپی چوونەتە ناو یەپەگەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »