سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

چالاكێكی سیاسی كورد بە ناچار وڵاتی بەجێهێشت

چالاكێكی سیاسی كورد بە ناچار وڵاتی بەجێهێشت و ئێستا لە شاری توركیە نیشتەجێ بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، چالاكێكی سیاسی كورد بە ناوی “عەبدوڵڵا جەیرانی” خەڵكی شاری شاری سەقز بە پاش ئەوەیكە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە داوای لێ دەكرێ خۆی بەو دەزگا حكومەتیە بناسێنێت، هەڵدێت و ئێستا نیشتەجێی وڵاتی توركیە بووە.

تۆمەتەكانی سەر “عەبدوڵڵا جەیرانی” هاوكاریی و ئەندامیەت لە حیزبێكی نەیاری كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.

شایانی باسە، ساڵانە بە دەیان هاوڵاتیی كورد لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی پەیوەندیی و چالاكی لەگەڵ حیزبە كوردییەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە زەخت و گوشار دەخرێتە سەریان و بە ناچار مەجبوور دەبن وڵات بەجێبهێڵن و یان لە باشووری كوردستان یان لە وڵاتانی دیكە نیشتەجێ بنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …