وەرزشوانێكی لاوی كورد بە بردنەوەی سێ میداڵی زێڕ لەپاڵەوانیەتییەكانی هەڵگرتنی قورسایی لەئێران، وەكوو “دیاردەی نوێی هەڵگرتنی قورسایی” (پەدیدەی تازەی وەزنەبەرداریی) ناودێڕ كرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “ئەحمەد ئەحمەدنژاد” 15 ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری مەهاباد كە ماوەی 8 ساڵە سەرقاڵی وەرزش كردنە، توانی لە پێشبڕكێیەكانی هەڵگرتنی قورسایی لە كێشی 69 كێلودا، دوو رێكۆرد بە ناوی خویەوە تۆمار بكات و لە پاڵەوانیەتییەدا وەزنەی 132 كیلۆیی هەڵبگرێت، ئەو رێكۆردە پیشتر بە ناوی “كیانووش رۆستەمی”ەوە تۆمار كرابوو.
سەرپەرەستی لیژنەی هەڵگرتنی قورسایی شاری مەهاباد لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: ئەو وەرزشوانە كوردە سەرجەم توانیویەتی 285 كێلۆ كێش لێبدات، ئەو ریكۆردە پیشتر بەناوی “حەمید مەلەكی”ەوە تۆمار كرابوو.
پاڵەوانیەتی هەڵگرتنی قورسایی بۆ ماوەی سێ رۆژ و بەشداری 203 وەرزشوان لە 30 پارێزگای ئێران لە شاری سنە بەڕێوەچوو بە پاڵەوانیەتی پارێزگای مازندەران كۆتایی پێهات.