سێ شه‌ممه‌ 9 ئایار 2023

ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد دوور لە چاوەڕوانی نیە

بێهروز ئاڵخانی گیراوی سیاسی كوردی مەحكووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێكردنی حوكمەكەی بۆ ژووری تاكەكەسی گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، “بێهروز ئاڵخانی” زیندانییەكی سیاسی كوردی مەحكووم بە ئیعدام لە زیندانی ناوەندی ورمێ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 3ی خەرمانان، بە مەبەستی جێ بەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەكەی گوازرایەوە بۆ ژووری تاكەكەسی ئەو زیندانەو بنەماڵەكەیشی بە مەبەستی دواین چاوپێكەوتن لە گەڵ ئەو زیندانییە كوردە مەحكووم بە ئیعدامە بانگ كراون تاكوو ماڵئاوایی لەو ئەندامەی بنەماڵەیان بكەن.

شایانی باسە، ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە لە دایك بووی ساڵی 1364ی هەتاوی و خەڵكی شاری سەڵماس و لە گەڵ 15 شارۆمەندی دیكە لە رێكەوتی 7ی رێبەندانی ساڵی 1388ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پەیوەندی گرتن لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان، دەستبەسەرو بە دوای چەند مانگ لە تێپەڕ بوونی دەستبەسەر كردنەكەی، لە لقی 1ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی بەشداری كردن لە كردەوەی كوشتنی دادستانی شاری خۆی، بە بەرپرسیارییەتی قازی چابۆك بە ئیعدام مەحكووم كراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …