پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وەرزشوانێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

بەیتوڵڵا عەباسپوور قارەمانی لەش‌جوانی ئێران و جیهان بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلە ئێوارەی سێشەممە رێكەوتی3ی خەرمانان، بەیتوڵڵا عەباسپوور پاڵەوانی لەش‌جوانی دوای چەند مانگ بەربەرەكانێ لەگەڵ نەخۆشی‌ لە نەخۆشخانەی ئاتیەی شاری تاران لە تەمەنی 36 ساڵیدا كۆتایی بە ژیانی هات.

ئەو وەرزشكارە كوردە تووشی نەخۆشی “واسكولیت” ببوو و هەر بەو بۆنەیەوە كەمپەینێك بۆ پشتیوانی ماڵی لە بەیتوڵڵا عەباسپوور بە دەستپێشخەری “دنێس جێمز”ەوە راهێنەری بەناوبانگی لەش‌جوانی جیهان وەرێخرابوو.

بەیتوڵڵا عەباسپوور بە هۆی كێشەی ماڵی توانای دابینكردنی تێچووی دەوا و دەرمانی نەبوو. ناوبراو خەڵكی شاری بیجار و دانیشتووی ماەدەشتی كەرەج بوو و بە یەكەمین وەرزشكاری مێستر ئولمپیای لەش جوانی لە ئێران دەهاتە ئەژمار و خاوەنی بڕوانامەی كارناسی یاسا بوو.

بەیتوڵڵا لە 20 ساڵی رابردوودا بە شێوەی پڕۆفشینال دەستی بە وەرزشی لەش‌جوانی كرد و وێڕای مسۆگەر كردنی چەندین میداڵی زێڕی ئاسیایی، نازناوی بەناوبابگترین ركابەریی لەش‌جوانی جیهانی پێ بەخشرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …