پێنج شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2024

مۆرەیەكی ناسراوی ئیتلاعات لە شاری بۆكان كوژرا + وێنە

مۆرەیەكی ناسراوی ئیتلاعات لە شاری بۆكان كە لە لایەن خەڵكەوە بە كەسێكی بەدناو و باجگیر دەناسرێت، بە زەربی گوللە كوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە  “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو بە كاتی رۆژهەڵاتی كوردستان، “حەسەن عەلیپوور” ناسراو بە (حەسەن بانەیی) لە شاری بۆكان و لە لایەن 2 كەسی ماتۆڕ سوارەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ كوژرا.

حەسەن بانەیی لە نێو خەڵكدا بە مۆرەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی دەناسرێت و لە نێو شاردا سەرقاڵی باجگیری و ئازار و ئەزیەتی خەڵك بوو و بەوەش تاوانبار كراوە كە ساڵی 1391هەتاویی دەستی لە رفاندن و كوشتنی كچێك بە ناوی “سومەیە فەیزوڵڵاپوور” هەبووە كە بەو بۆنەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكی بەرین لە شاری بۆكان دەستی پێ كرد. حەسەن وێڕای ئەمەش بەرپرسی چەندین باندی قاچاخ و بازرگانی پێ كردنی مادەی هۆشبەر بووە.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر برایەكی حەسەن بە ناوی “كەریم بانەی” لە شاری بانە كە ئەویش مۆرەی ئیتلاعات بوو، كوژرا و حكومەت بۆ ئەوەیكە حەسەنیش بە ئاقاری براكەیدا نەڕوات، ناوبراوی رەوانەی شاری بۆكان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …