ژنێك لە ناوچەی هەورامان بە دەستی مێردەكەی سووتێندراوە و گیانی لەدەستدا و لە لایەكی دیكەشەوە ژنێك لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لەسێدارە درا.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆمەڵایەتی
كوژران و بریندار بوونی 16 كرێكار لە سەر جادەی بۆكان_میاندواو
بە هۆی رووداوی هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبیلێكی هەڵگری كرێكاران لە سەر جادەی بۆكان_ میاندواو، 16 كرێكار كوژران و بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران به‌ندکراوانی تۆمه‌تبار به یارمه‌تیدانی داعش به پاره ئازاد ده‌کات
سێ تۆمه‌تباری کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش له پارێزگای ورمێ که دوانیان خه‌ڵکی باشووری کوردستانن، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ داوای زه‌مانه‌تی 100ملیۆن تمه‌نییان کردووه بۆ هه‌ریه‌که‌یان.
زۆرتر بخوێنەوە »کچێکی تر له کامیاران بووه قوربانیی ناموس کوژی
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ کچێکی تر له کامیاران به هۆی گومانی پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له لایه‌ن براکه‌یه‌وه کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »کرێکارێک به هۆی لێدانی کارمه‌ندانی شاره‌وانیی تاران گیانی له‌ده‌ستدا
دوای حه‌فته‌یه‌ک به سه‌ر برینداربوونی کرێکارێکی تارانی به هۆی لێدانی له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی شاره‌وانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »سه‌رده‌شت: له شه‌وورۆژێکدا 6 که‌س بوونه‌ته قوربانی
له ماوه‌ی شه‌وورۆژی دوێنێ دووشه‌مه‌دا له سه‌رده‌شت 2 که‌س به هۆی رووداوی هاتوچۆو هاوڵاتییه‌کیش به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3که‌سی تریش بریندارن.
زۆرتر بخوێنەوە »شه‌ڕی خێڵه‌کی له سه‌رپێڵ زه‌هاو 8 قوربانیی لێکه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دوای گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ده‌مه‌قڕه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له سه‌ر زه‌وی کشت‌و کاڵ له ئاوایی سه‌راو زه‌هاوی سه‌رپێڵ 8هاوڵاتیی له هه‌ردوولا به ته‌قه‌ی چه‌کی راو بریندار‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
زۆرتر بخوێنەوە »شاخه‌وانه کورده‌کان بۆ به‌رزڕاگرتنی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت به سه‌ر ئارارات‌دا سه‌رکه‌وتن
بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری ده‌یانی شاخه‌وانی کورد له شاره جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاخه‌وانییه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یان به‌ره‌و شاخی ئارارات به‌ڕێوه برد.
زۆرتر بخوێنەوە »له ئاکامی شه‌ڕی خێڵه‌کی له مهاباد 17که‌س بوونه قوربانی
له شاری مهاباد شه‌ڕی نێوان دوو خێڵی مهنگوڕانو فه‌تاحی 17برینداری لێکه‌وته‌وه‌و 3که‌س له بریندارانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ کران.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌ریوان:فڕین به په‌ڕه‌شووت لاوێکی کرده قوربانی
دوێنێ یه‌کشه‌مه لاوێک به په‌ڕه‌شووت له چیای فه‌یله‌قوزی پشتی ده‌ریاچه‌ی زرێبار له مه‌ریوان خۆی هه‌ڵدا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی که‌م که‌وته ناو زرێبارو به هۆی ئه‌و‌ه‌ی په‌ڕه‌شووره‌که‌ی پێوه بوو گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »روودای هاتوچۆ له تکاب ده‌یان قوربانیی لێکه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه مینیبوسی خه‌تی تکاب_ سایین‌قه‌ڵا به هۆی ته‌قینی تایه‌ی پێشه‌وه‌ی وه‌رگه‌ڕاو له ئاکامیدا هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداو 16 سه‌رنشینی تری ئه‌و ماشینه به سه‌ختی بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »هاوڵاتییه‌کی تر له سه‌رده‌شت به هۆی خۆسووتاندنه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
هاوڵاتییه‌کی ژنی ته‌مه‌ن 25ساڵی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو برا له چه‌می سه‌قزدا خنکان
ئێواره‌ی دوێنێ دوو برا به ناوه‌کانی محه‌مه‌دو مه‌حیه‌دین رۆحانی خه‌ڵکی شاری سه‌قز به هۆی ناشاره‌زابوونیانه‌وه له مه‌له له ناو چه‌می سه‌قز نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌ریوان هه‌روا له ئاگردا ئه‌سووتێت
دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان رۆژانه ئاگریان تێ به‌ر ئه‌بێ‌و به هۆیه‌وه ده‌یان هێکتار دارستان‌و مێرک له ناو ئه‌چێت یا بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ زه‌رد هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕێت. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای ئه‌و شاره‌ش ئه‌ڵێت له هه‌موو ئاگره‌کاندا به‌ڕێوه‌به‌رێتیی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان که هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ده‌دات، جگه له چوار-پێنج که‌س‌و ئۆتۆمبیلێکی ئاسایی هیچ نانێرێت بۆ یارمه‌تیدانیان.
زۆرتر بخوێنەوە »بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن بچن بۆ مه‌له‌وانگه
ئه‌گه‌ر شوێنێکی دیاریکراوی به‌تاڵتان هه‌یه له ماڵه‌وه، ئه‌توانن هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو کوڕه تازه‌پێگه‌یشتووه مه‌له‌وانگه‌یه‌ک له ماڵه‌وه دروست بکه‌ن‌و له که‌مترین کاتدا خۆتان فێنک بکه‌نه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »بیمه‌ی کچانی شێناوێ به هۆی کچ بوونیانه‌وه ئه‌کرێ به نیوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیمه‌ی شاری پیرانشار سه‌ر به پارێزگای ورمێ رایگه‌یاندووه بیمه‌ی ئه‌و خوێندکاره کچانه‌ی له رووداوی سووتانی قوتابخانه‌ی ئاوایی شیناوێ بوونه‌ته قوربانی به هۆی کچ بوونیانه‌وه نیوه‌ی بیمه‌ی که‌سێک ده‌بێت.
زۆرتر بخوێنەوە »