له شاری مهاباد شه‌ڕی نێوان دوو خێڵی مهنگوڕانو فه‌تاحی 17برینداری لێکه‌وته‌وه‌و 3که‌س له بریندارانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ کران.
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه کاتژمێر 7ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌مه شه‌ڕێکی بنه‌ماڵه‌یی قورس له نێوان دوو خێڵی مهنگوڕانو فه‌تاحی له نێوان گه‌ڕه‌که‌کانی فهرههنگیانو ئازاده‌گان روویداو به هۆیه‌وه 13که‌س له خێڵی هگوڕانو 3که‌س له خێڵی فه‌تاحی بریندار بوون.
ده‌وترێت هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و بۆ دوو رۆژ پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به وردیش هۆکاره‌که نه‌زانراوه.