سێ تۆمه‌تباری کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش له پارێزگای ورمێ که دوانیان خه‌ڵکی باشووری کوردستانن، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ داوای زه‌مانه‌تی 100ملیۆن تمه‌نییان کردووه بۆ هه‌ریه‌که‌یان.به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست رۆژی 19ی مانگی پێشوو (گه‌لاوێژ) سێ هاوڵاتیی کورد به ناوه‌کانی که‌یوان یوسف زاده خه‌ڵکی ورمێ‌و دوو که‌س له میوانه‌کانی، شوان حاجی زوبێر‌و دلێر ره‌مه‌زان خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی زاخۆی باشووری کوردستان له شاری ورمێ به تۆمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش ده‌ستبه‌سه‌ر کراون‌و دواتر ره‌وانه‌ی ئیتلاعات‌ی ئه‌و شاره کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به زاگرۆس پۆسی راگه‌یاندووه ئه‌و سێ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه پاش 17رۆژ مانه‌وه له ئیتلاعات‌و لێپرسینه‌وه، رۆژی 2ی خه‌رمانان ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ورمێ کراون‌و له دادگای به‌راییشدا سزای 100ملیۆن زه‌مانه‌ت (وه‌سیقه)یان به سه‌ردا سه‌پاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان هه‌ر سێ ئه‌و هاوڵاتییه سه‌ر به ئیسلامی سونین‌و تۆمه‌ته‌که‌شیان یارمه‌تیدانی تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه له لایه‌ن دادگای ورمێ وه.