دوێنێ یه‌کشه‌مه لاوێک به په‌ڕه‌شووت له چیای فه‌یله‌قوزی پشتی ده‌ریاچه‌ی زرێبار له مه‌ریوان خۆی هه‌ڵدا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی که‌م که‌وته ناو زرێبارو به هۆی ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌شووره‌که‌ی پێوه بوو گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م رۆژانه‌دا فڕین به په‌ڕه‌شووت له مه‌ریوان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و زۆرێک له لاوانی ئه‌و شاره خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به په‌ڕه‌شووت به سه‌ر مه‌ریوان‌و ده‌ریاچه‌ی زرێباردا بفڕن، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێک له هه‌ڵکردنی شه‌پۆلی فڕین به په‌ڕه‌شوت، لاوێک به هۆیه‌وه که‌وته ناو زرێبارو گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له مه‌ریوان، رۆژی رابردوو لاوێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره به ناوی ‘ره‌حمه‌ت خانی’ دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له فڕینی به په‌ڕه‌شوت، له ناکاو که‌وته ناو زرێبارو نوقم بوو، تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و لاوه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و هۆکاری به‌ربونه‌وه‌یشی بۆ ناو زرێبار نه‌زانراوه.
وێنه: دوا وێنه‌ی قوربانی پێش که‌وتنه ناو زرێبار