هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

ئەگەری بێكاربوونی 15 هەزار كرێكار لە ئێران

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی كوودە كشتوكاڵییەكانی ئێران دەڵێ، 300 كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود لە بەرەبەری داخران دان و بە داخرانی ئەو كارخانانە 15 هەزار كرێكار بێكار دەبن.

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی “سەوز مەهاباد” بۆ جاری چوارەم دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین

نزیكەی 60 كەس لە كرێكارانی كۆگای چوارینەی “سەوزی مەهاباد” بۆ جاری چوارەم لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە بەردەم دەفتەری ناوەندیی دەستیان دایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین.

زۆرتر بخوێنەوە »

2 چالاكی كرێكاریی دیكە لە زیندان ئازاد كران

رۆژی رابردوو هاوكات لەگەڵ ئازادكرانی “مەحمود ساڵەحی” و “مەنیژە سادقی” لە چالاكانی كرێكاریی كوردستان، 2 كەسی دیكە لە چالاكانی كرێكاریی بەندكراو بە ناوەكانی “ئارام و فواد زەندی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی لە زیندان ئازاد كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەحموود ساڵەحی لە زیندان ئازاد كرا + وێنه

مەحمود ساڵەحی چالاكی كرێكاریی كوردی خەڵكی شاری سەقز پاش تێپەڕاندانی 32 رۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەمڕۆ لە كاتێكدا لە دۆخێكی جەستەیی زۆر خراپدایە بە شێوەی كاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »