شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

باری تەندروستیی چالاكێكی كرێكاریی بەندكراو ناجێگیرە

دۆخی تەندروستیی چالاكێكی كرێكاریی بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ناجێگیرە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، شەوی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەگەڵ بنەماڵەی “مەحمود ساڵەحی” پەیوەندییان گرتووە و پێیان راگەیاندوون كە دۆخی ناوبراو ناجێگیرە و ماوەی 4 رۆژە لە نەخۆشخانە دیالیزی بۆ كراوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئیدارەی ئیتلاعات داوایان لە بنەماڵەی مەحمود ساڵەحی كردووە كە بە خێرایی سەنەدێك و چەكێكی كارمەندیی بۆ ئازادكردنیی كاتیی ناوبراو بە بارمتە رادەستی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بكەن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە سەروبەندی یەكی مانگی ئەیار بە دەیان چالاكی كرێكاریی كورد و ئێرانی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران و تا ئێستا ژمارەیەكیان لەوانە “مەحمود ساڵەحی” هێشتاكە ئازاد نەكراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.