شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

25 كەس لەوانە 6 هاوڵاتیی كورد لە ئێران ئێعدام كران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18 كەس لە ئێران ئێعدام كران كە 6 كەسیان لە كوردن و لە زیندانی ورمێ ئێعدام كراون و رۆژی رابردووش 7 كەسی دیكە لە زیندانی شیراز لەسێدارە درابوون.

بە پێی راپۆرتی هرانا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی مانگی جۆزەردان 11 كەس لە زیندانی قزڵحساری كەرەج بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان ئێعدام كران و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو 35 كەس لەم زیندانە بە مەبەستی ئێعدام رەوانەی ژووریی تاكەكەسی كرابوون.

لە لایەكی دیكەوە 6 هاوڵاتیی كورد بە ناوەكانی “بێهروز دەروێشی، نوسرەت عەباسی، محەمەد بەهائەدینی، خورشید عەباس نژاد، بێهنام خەلیل پوور و رەسوڵ محەمەدی” لە زیندانی ورمێ بە هەمان تاوان لەسێدارە دران.

هەروەها لە زیندانی ناوەندیی قائێم شەهر لە پارێزگای مازەندەران بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە درا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە رۆژی رابردووش 7 كەس بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە لە زیندانی شیراز لەسێدارە دران.

دەبێ بوترێ، لە ماوەی رابردوودا رەوتی ئێعدامەكان لە ئێران بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر زیادی كردووە و لە ماوەی 2 مانگ و نیوی رابردوو لانیكەم 200 كەس بە ئاشكرا و نهێنی لەسێدارە دراون، كە كۆماری ئیسلامی لە بڵاوكردنەوەی شوناسی زۆربەی ئەو كەسانە خۆی دەبوێرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.