شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

مانگی رابردوو 3300 كەس لە عێراق بوونەتە قوربانیی

بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەمانگی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە 1000 كەس كوژراون‌و دوو هێندەش برینداربوون.

بەپێی بەیاننامەیەكی نێردەی تایبەتی سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لەمانگی رابردوو 1133 كەس كوژراون كە 665 كەسیان هاوڵاتی مەدەنین.

هەروەها هەر لەو ماوەیەدا 2165 كەسیش برینداربوون كە لەو ژمارەیەك 1313 كەسیان هاوڵاتی مەدەنین.

بەپێی بەیاننامەیەكە شاری بەغدا لەمانگی رابردوو زۆرترین هاوڵاتی عێراقی تێدا بوەتە قوربانی، بەشێوەیەك لەو مانگەدا لەبەغدا (343) كەس كوژاراون‌و (701) كەسیش برینداربوون، دوای بەغداش دیالە بەدووەم پارێزگای عێراق دێت كە زۆرترین هاوڵاتی مەدەنی تێدا بونەتە قوربانی، چونكە لەدیالە لەمانگی رابردوو (134) هاوڵاتی كوژراون‌و (88)ی دیكەش برینداربوون، پارێزگای (سەلاحەدین)یش بەپلەی‌ سێیەم دێت، لەمانگی ئەیار (24) هاوڵاتی كوژراون‌و (32) هاوڵاتیش برینداربوون‌و پارێزگای نەینەواش بەپلەی‌ چوارەم دێت، كە (22) كەس كوژراون‌و (16) كەسیش برینداربوون‌و شاری (كەركوك)یش بەپلەی‌ پێنجەم دێت، كە لەمانگی ئەیاردا تەنیا شەش كەسی تێدا برینداربووە.

ئامارەكەی‌ یۆنامی پارێزگای ئەنباری جیاكردۆتەوە كە لەپارێزگای ئەنبار لەمانگی ئەیاری (2015)دا، (102) كەس كوژراون‌و (481) كەسیش برینداربوون، كە (29) كوژراوو (267) برینداریان لەشاری ڕومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار بوون‌و (73) كوژراوو (214) برینداریشیان، لەقەزای‌ فەلوجەی‌ سەر بەپارێزگای ئەنبار بوون.

ئامارەكەی‌ یۆنامی باسی لەوەشكردووە، لەو ژمارە كوژراوە، (366) كەسیان سەر بەهێزەكانی پێشمەرگەو سپای عێراق‌و میلیشیاكانی عێراق بوونە، كە هاوشانی سپای عێراق، دژ بەچەكدارانی گروپی داعش دەجەنگن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.