ژنە چالاكێكی كرێكاریی كورد لە شاری سنە پاش تێپەڕاندنی حوكمەكەی لە زیندان ئازاد كرا.
بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، “مەنیژە سادقی” ژنە چالاكی كرێكاریی كورد ئەمڕۆ شەممە 9ی مانگی جۆزەردان لە زیندان ئازاد كرا و وێڕای پێشوازیی بنەماڵە و كەس و كار و چالاكانی مەدەنی و سیاسی شارەكە، گەڕایەوە نێو ماڵەكەی خۆی.
مەنیژە سادقی دایكی 4 مانداڵیشە و بە هۆی تووشبوون نەخۆشی دڵ و زەختی خوێن و سەرێشەی توند لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو و راگیرانی لە زیندان وەكوو مەترسیەكی جیددی بۆ سە تەندروستیی ناوبراو دێتە ئەژمار و ماوەیەك پێش ئێستاش نەشتەرگەریی بۆ كرابوو.
ناوبراو پێشتریش لە رێكەوتی سەرماوەزی ساڵی 1390ی هەتاویی، بە تۆمەتی تیكدانی ئەمنیەتی گشتیی بە 91 رۆژ زیندان حوكم درابوو، كە مانگی رەشەممەی هەمان ساڵ ئازاد كرا.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: ژنە چالاكێكی كرێكاریی كورد لە زیندان ئازاد كرا