چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەگەری بێكاربوونی 15 هەزار كرێكار لە ئێران

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی كوودە كشتوكاڵییەكانی ئێران دەڵێ، 300 كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود لە بەرەبەری داخران دان و بە داخرانی ئەو كارخانانە 15 هەزار كرێكار بێكار دەبن.

“مۆحسێن سیرووس” وێڕای ئاماژە بەوەی كە جەهادی كشتوكاڵ لە ساڵی ڕابردوودا بایی 500 میلیۆن دۆلار، كوودی شیمیایی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە كردووە، دەڵێ بەم بڕە زۆرە كوودەی كە هاوردە كراە زەبرێكی قورس لە بەرهەمی نێوخۆیی داوە. ئەودەڵێ، بەم حاڵە نزیكەی 300 كارخانەی بەرهەم هێنانی كوود بچووكترین ئاوڕیشیان لێ نادرێتەوە و ئەگەر تەنیا نیوەی تێچووی هاوردەكردنی كوود لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و تەنانەت ساڵانی پێشتریش خەرجی كڕینی بەرهەمە نێوخۆییەكان كرابا، ئەمڕۆ بەرهەم هێنەر نێوخۆییەكان لە باشترین بارودۆخدا دەبوون.

ئەو ئەندامەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنەرانی كوودە كشتوكاڵییەكان هەروەها دەڵێ: زۆربەی ئەم كوودانەش كە هاوردەیان دەكەن ستانداردی پێویستییان نییە.

جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا ئێران ساڵانە 3 میلیۆن تۆن كوودی شیمایی و 17 هەزار تۆن لە جۆرەكانی ژەهری دژە ئافەت هاوردە دەكا. ئەم ڕەوتەی كە پێشبینی كراوە لەوانەیە بەهۆی بەردەوام بوونی چالاكیی بەهێزی فرۆشیارانی كوود تا ساڵی 1397ی هەتاویی بۆ 8 میلیۆن تۆن بەرز بێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.