پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

ناوی سه‌رجه‌م به‌ندکراوه سیاسییه‌کانی مهاباد بخوێنه‌ره‌وه

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه، به‌ندیخانه‌ی شاری مهاباد له ئێستادا 25به‌ندکراوی سیاسیی تێدایه که تۆمه‌ته‌کانیان برێتییه له ئه‌ندامه‌تیی حزبه‌کان، چالاک بوون له رێکخراوه کرێکارییه‌کان‌و چالاکییه مه‌ده‌نییه‌و ژینگه‌پارێزییه‌کان.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆڵبه‌رێکی تر له ناوچه‌ی پیرانشار که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی

دوێنێ پێنجشه‌مه لاوێکی تری کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی ئاوایی ‘کۆنه لاییجان’ی پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌رسنووری کۆماری ئیسلامی درایه به‌ر ده‌سڕێژی راسته‌وخۆ به توندی بریندار کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

له سنوری پیرانشار ته‌قه له کۆڵبه‌ره‌کان کرایه‌وه

دوو هاوڵاتیی خه‌ڵکی ئاوایی ‘کۆنه‌لاجان’ له ناوچه‌ی پیرانشار به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی سنورپارێزی کۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی بریندار کراون‌و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاواره‌کانی رۆژاوا له که‌مپی نوێی باریکه‌ی عه‌ربه‌ت

له مه‌ودای 5کیلۆمێتریی باشووری شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت‌ی سلێمانی‌و له نزیک ئاوایی باریکه که‌مپێکی نوێ بۆ ئاواره‌کانی رۆژاوا له باشوور کراوه‌ته‌وه که دانیشتووانه‌که‌ی به که‌مپێکی باشی ئه‌زانن.

زۆرتر بخوێنەوە »

چاودێری مافی مرۆڤ: پێویسته داعش به خێرایی 133مێرمنداڵی کورد ئازاد بکات

دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق‌و شام 153خوێندکاری مێرمنداڵی کوردی له رۆژئاوای کوردستان رفاند، هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنیان په‌ره‌ی سه‌ندو تا ئێستا دوو که‌س له‌و خوێندکارانه توانیویانه له د‌ه‌ستی داعش رابکه‌ن‌و 18 که‌سی تریشیان له‌گه‌ڵ دیله‌کانی داعش له‌ده‌ستی په‌یه‌ده گۆڕاونه‌ته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

‘سه‌رچاوێ’ی سه‌رده‌شت یادی بۆردمانی شیمیایی کرده‌وه

ئه‌مڕۆ شه‌مه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتییانی شاری سه‌رده‌شت‌و شاره‌کانی تری  ده‌وروبه‌ری 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی ئه‌و شاره یادکرایه‌وه‌و رێز له قوربانییه‌کانی گیرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

“فریای كوردەكانی سەر سنوری ئوردن بكەون”

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید داوا لە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات فریای ئەو كوردە ئاوارانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بكەون كە ژیانیان لەمەترسیدایە. لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید دەنوسێت: داوا لە هەموو لایەكتان دەكەین  فریای ئەو هاووڵاتییە كوردانە بكەون و لە رێگای ئوردنەوە بیان گەڕێننەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

زۆرتر بخوێنەوە »

له کرماشان پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیادی ‘کیانوش ئاسا’ گیرا

ئه‌مڕۆ 5ساڵ به سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ‘کیانوش ئاسا’ خوێندکاری کوردی کرماشانی له ئاکامی خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 1388 تێپه‌ڕی‌و بڕیار بوو به‌و بۆنه‌وه رێز له یادی بگیرێت که ئیتلاعات‌ له کرماشان پێشی پپێ گرت.

زۆرتر بخوێنەوە »

کامه‌ران نه‌جم ئازاد ئه‌کرێت

وێنه‌گری ناسراو کامه‌ران نه‌جم که له دوای تێکهه‌ڵچوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش به برینداری به‌جێمابووو دواتر که‌وتبووه ده‌ست داعش به چه‌ند ناوبژیوانێک بڕیاری ئازادبوونی دراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »