دوێنێ پێنجشه‌مه لاوێکی تری کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی ئاوایی ‘کۆنه لاییجان’ی پیرانشار له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌رسنووری کۆماری ئیسلامی درایه به‌ر ده‌سڕێژی راسته‌وخۆ به توندی بریندار کرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هرانا، ئه‌و کۆڵبه‌ره لاوه له ناوچه‌ی به‌رده‌نازی پیرانشار ته‌قه‌ی لێکراوه‌و دواتر له لایه‌ن هاوڕێکانیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردن گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچکه‌ی دیانا ی باشووری کوردستان.
تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و برینداره‌و هاوڕێکانی تری نادیاره.