دوو شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2022

کامه‌ران نه‌جم ئازاد ئه‌کرێت

وێنه‌گری ناسراو کامه‌ران نه‌جم که له دوای تێکهه‌ڵچوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش به برینداری به‌جێمابووو دواتر که‌وتبووه ده‌ست داعش به چه‌ند ناوبژیوانێک بڕیاری ئازادبوونی دراوه.

چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له ئاسایشی که‌رکوک‌ه‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانراوه کامه‌ران نه‌جم فۆتۆگرافی ناسراوو هێمای ماچی خۆشه‌ویستی هه‌یکه‌لی سوتاوی پارکی ئازادی له سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیرا له لایه‌ن چه‌ند هۆزی عه‌ره‌به‌وه پێوه‌ندیی به داعشه‌وه گیراوه‌و توانراوه رازی بکرێن به به‌ردوانی کامه‌ران‌و بڕیاریشه ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه ئازاد بکرێت.

تا ئێستا به ته‌واوی نه‌زانراوه داعش له به‌رامبه‌ردا داوای چییان کردووه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش که‌رکوک به چ به‌رامبه‌رێک رازی بووه.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.