ئێواره‌ی پێجشهمهی رابردوو داعش له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌قه‌ی سوریه بۆ یه‌که‌م جار ژنێکیان به‌ردباران کرد‌و به‌وه‌ش یه‌که‌مین تاوانی سهنرگساریان به فه‌رمی ئه‌نجام دا.
به گوێره‌ی راپۆرتی چاودێریی ماڤی مرۆڤی سوریه، ئێواره‌ی پێنجشه‌مه‌ی رابردوو دادگای شه‌رعیی داعش له شارۆچکه‌ی ‘ته‌بقه’ی سه‌ر به ره‌قه‌ی سوریه ژنێکی ته‌مه‌ن 30ساڵی به بهڕدباران کردن ا مردن سزا دا‌و سزاکه‌شیان دوای نوێژی عیشا له بازاڕێکی کۆنی ئه‌و شاره به سه‌ریدا سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌یه‌کی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ له ره‌قه‌وه رووداوه‌که‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه له ئێستادا خه‌ڵکی ره‌قه له ترسێکی بێوێنه‌دا ده‌ژین. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به ناڕازیبوونی دانیشتووانی ره‌قه له‌و رووداوه کردووه‌و دیمه‌نێکی ترسناکی له سه‌ر شاره‌که وێنا کردووه به تایبه‌ت له تانه ده‌ره‌وه‌ی ژنان.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌واڵی کوژرانی 115که‌سی له نزیک حومس راگه‌یاندووه له لایه‌ن داعشه‌وه، به پێی هه‌واڵه‌که ئه‌و 115که‌سه کرێکاری ناوچه‌یه‌کی گازی بوون‌و داعش دوای کوشتنیان ناوچه‌که‌ی داگیر کردووه، جگه له‌و ژماره‌یه چاره‌نووسی 250که‌سی تریش نادیاره. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه ته‌رمی زۆربه‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌و هێرشه به شێوه‌یه‌کی نائاسایی شێوێنراوه.