له مه‌ودای 5کیلۆمێتریی باشووری شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت‌ی سلێمانی‌و له نزیک ئاوایی باریکه که‌مپێکی نوێ بۆ ئاواره‌کانی رۆژاوا له باشوور کراوه‌ته‌وه که دانیشتووانه‌که‌ی به که‌مپێکی باشی ئه‌زانن.
له ماوه‌ی 3ساڵی رابردوودا‌و دوای رووکردنی ئاواره‌کانی رۆژاوای کوردستان بۆ باشوور چه‌ند که‌مپیان بۆ دروست کراوه که تێیاندا پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌کانی ژیان دابین کراوه؛ به‌ڵام دوو شت که له هه‌موو که‌مپه‌کاندا به دی ئه‌کرێت لاوازبوونی سیستێمی په‌روه‌رده‌و یاریگای منداڵانه.
له سه‌ردانی زاگرۆس پۆست بۆ که‌مپی نوێی باریکه که ماوه‌ی 4رۆژه ئاواره‌کان له که‌مپی کۆنی عه‌ربه‌ت‌ه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆی، چه‌ند که‌م‌وکورتیی سه‌ره‌کیی به‌دیکرا که برێتی بوون له نه‌بونی یاریگای منداڵان‌و لاوازبونی سیستێمی په‌روه‌رده‌و که‌م بوونی ئاو.