له ماوه‌ی 6مانگی رابردوودا‌و له سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه لانیکه‌م 411به‌ندکراو له ئێران له سێداره‌دراون.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ماوه‌ی 6مانگی یه‌که‌می ساڵی 2014دا، لانیکه‌م 411که‌س له ئێران له سێدارهدراونو ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی لایه‌نگرانی رۆحانییه که پێیان وابوو رێژه‌ی ئیعدامه‌کان له‌و وڵاته که‌م ده‌کاته‌وه. به پێی راپۆرته‌که ره‌وشی له‌سێداره‌دان هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ خولی پێشووی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نییه‌و له کاتی هاتنه سه‌ر کاری رۆحانی یه‌وه تا ئێستا لانیکه‌م 870که‌س له سێداره دراون.
حه‌فته‌ی رابردوو ناوی پیلاوی کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کردبوومهسهلهی مافی مرۆڤ له دانیشتنه‌کانی تایبه‌ت به پرسی ناوکیی 5+1بخرێته به‌ر باس. جگه له‌وه به‌ره‌ی جیهانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان داوای کردبوو تا باسکردن له مه‌سه‌له‌ی ئیعدام له ئێران له سه‌رووی دانووستانه‌کان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بێت.
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆتایی به‌هاری ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند ئێران رێگه‌ی به چوونی ئه‌حمه‌د شه‌هید هه‌واڵنێری مافی مرۆڤ تایبه‌ت به ئێران نه‌داوه سه‌ردانی تاران بکات‌و له رێگه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانیهوه ناوبراوی تۆمه‌تبار کردووه به پشتیوانی کردن له ‘تێرۆریزم’. له‌و باره‌وه کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه ئه‌حمه‌د شه‌هید هاوکاریی نه‌یاران‌و جیایی خوازان‌و یاساشکێنه‌کانی ئێران ده‌کات.
راپۆرته‌که‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌کات له‌سێداره‌دراوانی 6مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ لانیکه‌م 8منداڵ‌و 6چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نی تێدایه. مه‌حمود ئه‌میری موقه‌ده‌م وته‌بێژی رێکخراوه‌که داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانیی کردووه جدیتر بن له ئاست ئیعدامه‌کان له ئێران‌و داوای کردووه له‌و باره‌وه سزا به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێت.
راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی 166که‌سیان وه‌ک ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوانی 6مانگی رابردوو راگه‌یاندووه. راۆرتی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به رێژه‌ی هۆکاری له سێداره‌دانه‌کان کردووه‌و رایگه‌یاندووه 43%ی ئه‌و له‌سێداره‌دراوانه به هۆی کوشتن‌و 42%یشی به هۆی ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه له‌سێداره‌دراون.
ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوه‌کانی ساڵی 2013 له راپۆرتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤی ئێران‌دا 687که‌سه که زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌یه دوای هاتنه سه‌ر کاری رۆحانی روویداوه.