سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

چاودێری مافی مرۆڤ: پێویسته داعش به خێرایی 133مێرمنداڵی کورد ئازاد بکات

دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له عێراق‌و شام 153خوێندکاری مێرمنداڵی کوردی له رۆژئاوای کوردستان رفاند، هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنیان په‌ره‌ی سه‌ندو تا ئێستا دوو که‌س له‌و خوێندکارانه توانیویانه له د‌ه‌ستی داعش رابکه‌ن‌و 18 که‌سی تریشیان له‌گه‌ڵ دیله‌کانی داعش له‌ده‌ستی په‌یه‌ده گۆڕاونه‌ته‌وه.

له تازه‌ترین کاردانه‌وه‌ی جیهانی به به‌دیلگیرانی ئه‌و مێرمنداڵه خوێندکارانه، دوێنێ چاودێری مافی مرۆڤ (Human Rights Watch) داوای له داعش کردووه به خێرایی ئه‌و مێرمنداڵه کوردانه ئازاد بکه‌ن.

راگه‌یه‌نراوه‌که وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی لێدان‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی فه‌رمانه جیهادییه‌کانی داعشیان جێبه‌جێنه‌کردووه، هیوایان خواستووه به زوویی ئازاد بکرێن. ریدۆر خه‌لیل وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه داعش له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ئه‌و مێرمنداڵانه داوای ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک دیلیان کردووه که له ده‌ستی یه‌په‌گه‌ دان.

سه‌رجه‌م ئه‌و مێرمنداڵانه له کۆبانی‌ به دیل گیراون‌ کوڕن‌و ته‌مه‌نیان له نێوان 13_14 ساڵاندایه‌و له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵدا ده‌ستبه‌سه‌رکراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.