هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

مافی مرۆڤ

4 كەسی دیكە لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدان

سەرچاوەیەك لە زیندانی ورمێیەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستانی راگەیاندووە، كە كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی مانگی خەرمانان 4 كەس لە 5 زیندانیە گواستروەكەی رۆژی رابردوو بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە، ئێعدام كراون. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە “لوقمان موعزیری، عەلی جەلیلی، بەحرعەلی یەحیا زادە و بێهنام ئەحمەدی ئەو كەسانەن كە ئێعدام كراون و هەتا ئێستا مەنسور یوسفی ئێعدام نەكراوە. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی سنووری پەرویزخان دەستیان دایە مانگرتن

دەیان كەس لە كرێكارانی سنووری پەرویزخان لە كرماشان بە هۆی نەدانی حەقی بیمەی تەواو و هەروەها زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو بە وەڕێخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی داوای مافەكانیان كردوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

مامۆستایان كوردستان و ئێران جارێكی دیكەی دەستیان دایە مانگرتن

زۆربەی هەرە زۆری مامۆستایانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكە و بۆ كۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و دەستڕاگەیشتن بە مافەكانی خۆیان دەستیان دایە رێكخستنی مانگرتنی ناڕەزاییانە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو چالاكی كرێكاریی لە سنە حوكمی زیندان و قامچی لێدانیان بەسەردا سەپا

2 كەس لە نوێنەرە یاساییەكانی كرێكارانی نانەواییەكانی شاری سنە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری و 30 زەربە قامچی مەحكوم كران. حوكمی ئەو چالاكە كرێكارییە بە بڕیاری قازیی گۆڕاوە بە 5 ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو.

زۆرتر بخوێنەوە »

لانیكەم 10 خوێندكاری كورد بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا

لانیكەم 10 خوێندكاری زانكۆی رازیی كرماشان و زانكۆی پەیام نووری جوانڕۆ لە لایەن ئیداەری بەدواداچوونی ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەو شارانە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا. بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ئاكامی ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆی رازیی و خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری جوانڕۆ بە هۆی نیگەرانی لە بوارە جیاجیاكان و ڕەخنەگرتن لە رێكەوتنی ئەتۆمی لە لایەن خوێندكارانی ناڕازیی لانیكەم 10 …

زۆرتر بخوێنەوە »

هەواڵنێرانی بێ سنوور: ئێران هێشتاكە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە

ڕێكخراوی هەواڵنیرانی بێ‌سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، وڵاتی ئیران بە یەكێك لە پێنج زیندانی گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان دێتە ئەژمار و ئێستە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرن.

زۆرتر بخوێنەوە »