دوو شه‌ممه‌ 4 تشرینی دووه‌م 2024

4 كەسی دیكە لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدان

سەرچاوەیەك لە زیندانی ورمێیەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستانی راگەیاندووە، كە كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی مانگی خەرمانان 4 كەس لە 5 زیندانیە گواستروەكەی رۆژی رابردوو بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە، ئێعدام كراون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە “لوقمان موعزیری، عەلی جەلیلی، بەحرعەلی یەحیا زادە و بێهنام ئەحمەدی ئەو كەسانەن كە ئێعدام كراون و هەتا ئێستا مەنسور یوسفی ئێعدام نەكراوە.

دەوترێ بنەماڵەی ئەو زیندانیانە دوێنێ دوانیوەڕۆ پاش ئەوەیكە لە ئەگەری ئێعدامی رۆڵەكانیان ئاگاداربوونەوە لە بەردەم زیندانی ورمێ كۆبوونەوە و بە هۆی هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو كۆبوونەوەیە، شەڕ و ئاڵۆزی هاتەئاراوە و شووشەی درگای چوونەژوورەوەی زیندانەكە لە لایەن بەشداربووانی كۆبوونەوەكەوە شكێندرا.

پاش ئێعدامی كەسەكان تەرمەكانیان لە لایەن پزیشكی یاساییەوە رادەستی بنەماڵەكانیان كراوە.

رۆژی رابردووش 5 كەس لە زیندانی ناوەندیی كەرەج لەسێدارە دران كە 4 كەسیان بە تاوانی دەستدرێژی سێكسی و كەسێیان بە هۆی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

شایانی باسە، لە ماوەی یەك مانگی رابردوو، بەتایبەت پاش رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج زێدە یەك، نزیكەی 70 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون و ئەمەش وەكوو تایبەتمەندیی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاتر لە 3 دەیە دەسەڵاتی وایە و هەر كات ئیمتیازێك دەداتە وڵاتانی دەروە، گوشارەكانی بەرامبەر بە هاوڵاتییان لە ناوخۆی وڵات توندتر دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.