پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

خوێندكارانی زانكۆی سنە درانە بەر لێدان و سووكایەتی پێكردن

لە رێوڕەسمی ناساندنی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەكانی شورای كاروباری كلتووریی زانكی سنە، پاش وتاردانی سەرۆكی زانكۆ لەلایەن بەسیجی خوێندكارییەوە شەڕ و هەڵایەك سازبوو.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پاش وتاردانی “سامان.خ” یەكێك لە بەڕێوەبەرانی كاروباری كلتووری زانكۆی سنە كە لە رەخنە بە كەشی ئەمنیەتی و داخراوی زانكۆ هاتە ئاراوە، درێژەی رێوڕەسمەكە لە لایەن بەسیجی خوێندكارییەوە بە دەستێوەردانی حەراسەتی زانكۆ و هێزە ئەمنیەتیەكان بوو بە ئاژاوە و لە ئاكامدا بە هۆی لێدان و سووكایەتی بە خوێندكاران و كردنەدەرەوەیان لە هۆڵەكە، رێوڕەسمەكە لە نیوەیدا كۆتایی پێهات.

ئەو چالاكە كلتوورییە رایگەیاندووە، كە زمانی كوردی نابێ بە شێوەی واحیدی خۆخوازانە لە زانكۆدا بوترێتەوە بەڵكوو دەبێ بە شێوەی زۆرەملێ لە نێو زانكۆی سنە وەكوو وانە بوترێتەوە.

پاش ئەو رووداوە، لە دۆخ و چارەنووسی ئەو چالاكە كلتوورییەی سنە كە لە درابووە بەر لێدان و سووكایەتی، هەواڵێك لەبەردەستدا نیە.

لەو رێورەسمەدا قائم مەقامی پێشووی بەسیجی خوێندكاری وێڕای بەرگریی كردن لە هەڵسووكەوتی دامەزراوە ئەمنیەتییەكان لەگەڵ خێوندكارانی ئەو زانكۆیە و زیانبار (نخالە) وەسف كردنی خوێندكارانی بیرجیاواز، دەستی داوەتە هاندان و هەڵخڕاندنی خوێندكاران.

بەشی كاروباری كلتووریی زانكۆی سنە بە حوكمی لیژنەی چاودێریی و  بەدواداچوونی لیژنەی ئەمنیەتیی بەڕێوە دەچێ بەڵام بەشی كاروباری بەسیجی ئەو زانكۆیە، ئەوانی بە نەتەوەخوازیی تۆمەتبار كردووە و رایگەیاندووە كە دەبێ هەموو بەرپرسیارییەتیەكانی بەشی كلتووری زانكۆی سنە جیا بكرێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.