هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

12 هاوڵاتیی خەڵكی شاری دیواندەرە دەستگیر كران

ستادی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری دیواندەرە، بەكۆمەڵ 12 كەسی خەڵكی ئەم شارەی دەستبەسەر كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی دووشەممە 24ی خاكەلێوەی 1394ی هەتاوی، 12 كەس لە خەڵكی شاری دیواندەرە لە ماڵێكدا لە ئاوایی “تیلەكۆ”ی سەر بەم شارە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییەوە هێرشیان كراوەتە سەرو گیراون.

لە نێو ئەم كەسانەدا تەنیا ناوی كەسێك بە ناوی “عەلی حامیدیی كەرجۆ” ئاشكرا كراوە و تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە، ناوی باقی دەستبەسەر كراوەكانی دیكە نەزانراوە.

بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە “عەلی حامیدیی كەرجۆ” شاخەوانێكی كوردو خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی دەوروبەری شاری سنەیە كە بە مەبەستی چالاكیی شاخەوانی سەردانی ناوچەی دیواندەرەی كردبوو.

شایانی باسە تا ئێستا هۆی گیرانی ئەم كەسانە ڕوون نەبۆتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.