“نیزام سادقی” چالاكی كرێكاریی كورد گواسترایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كامیاران.
بە پێی راپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی، رۆژی شەممە 22ی مانگی خاكەلێوە بنەماڵەی نیزام سادقی كاتێ كە لە شاری سنە دەستگیر كرابوو، بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆخی ئەو چالاكە كرێكارییە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە دەكەن، پێیان رادەگەیەندرێت كە ناوبراو لەو ئیدارەیە نیە و گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كامیاران.
“نیزام سادقی” چالاكی كرێكاریی و ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێكخراوە كرێكارییەكان و خەڵكی شاری شنۆ رۆژی چوارشەممە 19ی مانگی خاكەلێوە لە ترمیناڵی شاری سنە لە لایەن چەند كەس لە هێزە لیباس شەخسیەكانەوە دەستگیر و راپێچی ئیدارەی ئیتلاعات كرا.