لەبەرەكانی شەڕی داعش لە میحوەری موسڵ، پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەهید بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
كۆنگرەی پژاك هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە پێنجەمین كۆنگرەی خۆی هاوسەرۆكی پارتەكەی گۆڕیو لەبری حاجی ئەحمەدی، سیامەند موعینی وەك هاوسەرۆك هەڵبژارد.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشمەرگەیەكی پارتی ئازادی لەشەڕ لەگەڵ داعش شەهید بوو
پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان بە ناوی ئەیوب ڕەمەزانی ناسراو بە “ئاوارە” لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە میحوەری ناوەرانی شارەدێی فازلیە شەهید بووە.
زۆرتر بخوێنەوە »هەڵسوڕاوێكی مەریوان پاش گەڕانەوەی لەباشوری كوردستان دەستگیركرا
هەفتەی رابردوو سۆران رەشیدی، هەڵسوڕاوی سیاسی خەڵكی مەریوان پاش گەڕانەوە لەباشوری كوردستان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیركرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی كامیاران بە 4ساڵو نیو زیندان مەحكوم كران
لقی یەكی دادگای ئینقلابی سنە شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی شاری كامیارانی بەتۆمەتی پرۆپاگەندە دژی رژیمو بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یەكی مانگی مەی بە 4 ساڵو شەش مانگ مەحكوم كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »بەهۆی تەقینەوەی مین دوو هاوڵاتی كورد برینداربوون
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 17ی رەزبەر، مینێك لە نزیك پاسگا كۆنەكەی سەوڵاوا تەقییەوە كە بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
زۆرتر بخوێنەوە »لەناوچەكانی مەریوانو رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەكانی رژیم
شەوی رابردوو لە دوو چالاكی جیاجیا لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە لەناوچەی مەریوانو رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەی هێزەكانی رژیم.
زۆرتر بخوێنەوە »ترمیناڵی لۆرستان داوای لێبوردەن دەكات
لە رۆژانی رابردوو وێنەی ئاگادارییەك لە ترمیناڵی شاری خورم ئاباد هەڵوسرا كە توڕەییو ناڕەزایی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە، پاش چەند رۆژ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو ترمیناڵە داوای لێبوردەن دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »هەڵسوڕاوانی كەمپینی “نا بۆ تانكەری مەرگ” بە كەفالەت ئازاد كران
چوار كەس لە هەڵسوڕاوانی كەمپینی “نا بۆ تانكەری مەرگ” كە بەهۆی بەشدارییان لەخۆپیشاندانی مەریوان دەستگیركرابوون بە كەفالەت ئازاد كران.
زۆرتر بخوێنەوە »رێز لەیادی مامۆستا حەسەن قزڵجی دەگیرێت
بە بۆنەی 101مین ساڵرۆژی لەدایكبوونی مامۆستا حەسەن قزڵجی رێوڕەسمێك لە شاری كۆڵنی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
زۆرتر بخوێنەوە »گیراوەكانی شاری مەریوان تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە
پێنج کەس لە ڕێکخەران و هەڵسووڕاوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکەی مەریوان كە لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كراون تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگەوازێك بۆ مانگرتنی گشتیی پشتیوانی لەكۆڵبەران
لەبانگەوازێكدا داوا لەخەڵكی شاری بانە دەكرێت بۆ پشتیوانی لە كۆڵبەرانی سەر سنور رۆژی شەممە 17ی رەزبەر مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن.
زۆرتر بخوێنەوە »یەرەکە: شەهیدکردنی ١٢ گەریلامان لە رێگای پیلانگێڕیەوە بووە
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات (یەرەکە) شەهیدکردنی ١٢ گەریلایانی پشتڕاستکردەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ” شەهیدکردنی ئەو ١٢ گەریلایەیان لە رێگای ” پیلانگێری هەرێمیەوە بووە”.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆنفرانسی خەسارناسی فراكسیۆنو رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە بەڕێوەچوو
بەبەشداری ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانو ئەندامانی رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە، كۆنفرانسێك بۆ رەخنەو پێداچوونەوە بە شكستی چالاكییەكانی فراكسیۆنو رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان.. شەڕ لەنێوان هێزێكی كوردیو هێزەكانی رژیمدا روویدا
پاش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە 13ی رەزبەر، لەناوچەی كرماشان شەڕ لەنێوان هێزەكانی رژیمی ئیسلامیو هێزێكی كوردی رویدا كە لەوتەی میدیاكانی رژیم ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران داواكاریی یەكێتی ئوروپا بۆ ئازادكردنی نێرگز محەمەدی مەحكوم كرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە بەیاننامەی یەكێتی ئوروپای مەحكوم كرد كە داوای ئازاد كردنی نێرگز محەمەدی كردبوو و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان ناوی لێدەبات.
زۆرتر بخوێنەوە »