چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بانگەوازێك بۆ مانگرتنی گشتیی پشتیوانی لەكۆڵبەران

لەبانگەوازێكدا داوا لەخەڵكی شاری بانە دەكرێت بۆ پشتیوانی لە كۆڵبەرانی سەر سنور رۆژی شەممە 17ی رەزبەر مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن.

کۆمەڵێك لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە بە دروستکردنی کەمپەینی “هەموومان دەنگی کۆڵبەرانی سەر سنوورین” رۆژی شەممە وەک مانگرتنی گشتی رادەگەیەنین و داوا لە ئێوە خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە دەکەین بۆ ئەوەی چیتر رۆڵەکانی شارەکەمان نەبنە قوربانی با رۆژی شەممە ئیرادەی خەباتکارانەمان نیشان بدەین و دەنگی کپ کراوی کۆڵبەرانی سەر سنوور بگەیەنینە گوێی هەموو بەرپرسان و دەسەڵاتداران و نا بڵێین بە کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەرانی سەر سنوور.

لە بانگەوازەكەدا هاتووە: خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە، بازاڕیان، کۆڵبەران و کاسبکاران، کرێکاران و زەحمەتکێشان. هەر وەک هەمووان ئاگادارن کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکان لە سنوورەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە و هەموو رۆژێك ئێمە شایەدی تراژیدیایەکی لەم چەشنەین. لە ساڵی رابردووەوە بە دەیان و بگرە سەدان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی بانە لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە تەقەیان لێكرا و کوژران بەڵام هیچ کەس دەنگمانی نەبیست.

هەروەها هاتووە: بەشداریتان لەو مانگرتنە پشتیوانی لە دەنگی کپ کراوی کۆڵبەرانی سەر سنوور و مەحکوم کردنی کردەوەی نامرۆڤانەی هێزە ئینتزامیەکانە. رۆژی شەممە، ١٧ رەزبەر بە داخستنی دوکان و بازارەکانتان لە چوونە سەر کار خۆ ببوێرن با بە دەنگی یەکگرتووانەی خۆمان هەستی مرۆڤایەتی دونیا بجوڵێنین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …