چوار شه‌ممه‌ 15 ئایار 2024

کوردستان

پیرانشار.. هاوڵاتییەكی كورد دەستگیركرا

هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار رۆژی سێشەممە 8ی رەشەمە هاوڵاتییەكی خەڵكی ئەو شارەیان دەستگیر‌و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ساڵح موسلیم لە زیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ساڵح موسلێم هاوسەرکی پێشووی” پەیەدە ” کە ئێستا لە پراگی پایتەختی چیک دەستبەسەرە لە لێدوانێکدا دەڵێت ” دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبون و زیندان”.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەوێنە.. لەشارەکانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتیی راگەیەنرا

لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لەشاری بانە بە بۆنەی داخستنی بازاڕچە سنورییەكان لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و ئێران، ئەمرۆ زۆربەی دوكان‌و بازاڕەكانی شاری بانە‌و پیرانشار داخران.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە.. خوێندكارێكی كورد دەستگیر كرا

هێزەكانی ئیتلاعات لەشاری سنە لاوێكی تەمەن 22 ساڵیان بە تۆمەتی بەشداری كردن لە رێوڕەسمەكانی دەربڕینی خۆشیی بە بۆنەی ریفراندۆمی باشوری كوردستان دەستگیر كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

ورمێ… پێنج هاوڵاتی كورد سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

لەلایەن لقی سێی دادگای رژیم لەشاری ورمێ پێنج هاوڵاتی كورد بە تاوانی بەشداری لەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە، سەرجەم بە زیاتر لە 14 ساڵ زیندان مەحكوم كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە شاری بانە راگەیەنرا

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە داخستنی بازاڕەكانی سەر سنور لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و ئێران، بانگەوازێك بۆ مانگرتنی گشتیی لە شاری بانە بڵاودەبێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیراوەكانی شاری شنۆ رەوانەی زیندانی ورمێ كران

پاش زیاتر لە مانگێك لە دەستگیركردنیان، ئاشكرا بوو كە12 گیراوی شاری شنۆ‌و دەوروبەری بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترانەتەوە. ئەم كەسانە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەحیزبە نەیارەكانی رژیمی ئیسلامی دەستگیركراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێگە لەدیداری چەنگیز قەدەمخەیری لەگەڵ بنەماڵەكەی دەگیرێت

بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان رێگە لەدیداری بەندكراوی سیاسی چەنگیز قەدەمخەیری لەگەڵ بنەماڵەكەی دەگیرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

كامیاران.. كرێكارێكی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كرێكارێكی شارەداری شاری كامیاران بەهۆی هەژاری‌و گرفتی دارایی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا‌و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە.. لاوێكی تەمەن 19 ساڵ دەستگیركرا

هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان كردەسەر ئاوایی تەنگیسەر‌و لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بەاوی ئارەش ئەحمەدییان دەستگیركرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو شەڕڤانی ڕۆژهەڵاتی لە شەڕی عەفرین گیانیان بەختكرد

دوو شەڕڤانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕ لەگەڵ هێزەكانی سوپای توركیا لە كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان گیانیان بەخت كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »