بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە شاری بانە راگەیەنرا

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە داخستنی بازاڕەكانی سەر سنور لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و ئێران، بانگەوازێك بۆ مانگرتنی گشتیی لە شاری بانە بڵاودەبێتەوە.

لە بانگەوازەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، هاتووە: “داوا دەکەین خەڵکی شاری بانە و هە موو شارەکانی کوردستان و ئێران بە یەکدەنگی دوکان و بازاڕ دابخەن و تا گەیشتن بە مافە ئابوورییەکانمان لە ناڕەزایەتی و مانگرتن‌ بمێنینەوە”.

دەقی بانگەوازەكە:

جەماوەری خەڵکی شاری بانە
ستەم لێکراوانی کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن کوردستان بە تایبەت و ئێران بە گشتی لەژێر بارێکی سەخت و دژواری ئابووری و بژێوی ژیاندایه.

ناوچە سنوورییە کوردنشینەکان لەبەر نەبوونی هەلی کار، بە کاری دژواری کۆڵبەرییەوە سەرقاڵ بوونه کە ساڵانە زۆر کۆڵبەر بە شێوەی نامرۆڤانە کوژراون؛ ئێستا بە داخستنی سنوورەکان ئەو هەلە دژوارانەی نانی مەرگیش بڕاوە.

بۆیە داوا دەکەین خەڵکی شاری بانە و هە موو شارەکانی کوردستان و ئێران بە یەکدەنگی دوکان و بازاڕ دابخەن و تا گەیشتن بە مافە ئابوورییەکانمان لە ناڕەزایەتی و مانگرتن‌ بمێنینەوە.

کاتی مانگرتن: شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …