ورمێ… پێنج هاوڵاتی كورد سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

لەلایەن لقی سێی دادگای رژیم لەشاری ورمێ پێنج هاوڵاتی كورد بە تاوانی بەشداری لەخۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە، سەرجەم بە زیاتر لە 14 ساڵ زیندان مەحكوم كران.

سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵ چەندین خۆپیشاندانی بەرینی جەماوەریی لە زۆربەی شارەكانی ئێران‌و كوردستان بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكان‌و دژ بە سیاسەتەكانی رژیم بەڕێوەچوو كە لەم پەیوەندەدا بەسەدان هاوڵاتی دەستگیر‌و سزای قورسیان بەسەردا سەپا.

لەم پەیوەندەدا دادگای رژیم لەشاری ورمێ 5 هاوڵاتی كوردی مەحكوم بە زیندان كرد، لەوانە: مەتین خالیدی و ئومید زندەدڵ، بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی ” و “بانگەشە لە دژی نیزام ” بە پێنج ساڵ و یەک ساڵ واتە هەر کامەیان ٦ ساڵ بەندکران حوکم دراون.

ناسر حەسەنی و حەسەن ئەردوخانی ، بە تۆمەتی ” بانگەشە دژی نیزام ” به یەک ساڵ و خاتوو مونیرە سوڵتانزادەش بە هەمان تۆمەت ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ئەم حوکمانەی دادگای شۆڕش ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە بە مەتین خالیدی لە زیندان ڕاگەیەندراوە و هەروەها بەو چوار هاووڵاتییەکەی دیکەش کە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، لە ڕێگای پارێزەکانیانەوە پێیان ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …