چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەوێنە.. لەشارەکانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتیی راگەیەنرا

لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لەشاری بانە بە بۆنەی داخستنی بازاڕچە سنورییەكان لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و ئێران، ئەمرۆ زۆربەی دوكان‌و بازاڕەكانی شاری بانە‌و پیرانشار داخران.

بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، هاوکات لەگەڵ خەڵک و کاسبکارانی بانە کە ڕۆژی پێنجشەممە بانگەوازی مانگرتن و داخستنی دووکان و بازارێان کردبوو، دوێنێ هەینی کاسبکار و دووکاندارانی شاری پیرانشاریش دەنگی خۆیان خستە پاڵ خەڵکی بانە و ئەمڕۆ شەممە 2018/2/24 بەشێکی بەرچاو لە دووکاندا و کۆمەڵگە و مۆڵە بازارگانییەکانی ئەو دوو شارە داخراون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دوای داخستنی بازار و دووکان ەللایەن خەڵکەوە لە هەردوو شاری پیرانشار و بانە هێزیکی زۆری ئەمنی لە شەقام و شوێنە گشتییکان جێگیر کراون و بە زۆر داوا لە خەڵک دەکەن کە دووکانەکانیان بکەوەن، بەڵام خەڵک لەسەر داوای خۆیان پێداگرن و وەڵامی هێزە ئەمنییەکان نادەنەوە.

شەوی ڕابردوو لە سنووری بانە دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتە کە گوایە ئەمڕۆ سنوورە لاوەکییەکان دەکرێنەوە، ئەمەش بۆ تێکدانی ئەو مانگرتنە بووە.

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا لە شارە سنوورییەکانی وەک مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار و بەتایبەت شاری بانە کۆمەڵێک دەوڵەمەند و بە سەدان مۆڵ و بازار و کۆمەلگەی بازرگانیی ئاڵووێری کەلوپەلیان کردووەتەوە و بە هەزاران کەس تێیدا سەرقاڵی کار و کاسبین و شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕە دان، بە داخرانی ئەو سنوورە لاوەکیانە کە سەرچاوەی دابینکردنی کاڵا و کەلوپەلی ئەو ناوەنە بازارگانیانەن، بەها و بایەخی خۆیان لەدەست دەدەن و بە سەدان هەزار کەس و بنەماڵە بێکار دەبن و ئەمەش وەک قەیرانی بێکاری چاوی لێ دەکرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …