چوار شه‌ممه‌ 25 نیسان 2018
ماڵەوە / کوردستان / ساڵح موسلیم لە زیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ساڵح موسلیم لە زیندانەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ساڵح موسلێم هاوسەرکی پێشووی” پەیەدە ” کە ئێستا لە پراگی پایتەختی چیک دەستبەسەرە لە لێدوانێکدا دەڵێت ” دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبون و زیندان”.

لەو لێدوانەدا کە میدیاکانی پەیەدە بلآویان کردۆتەوە، ساڵح موسلیم لە شێوەی پەیامدایە دەڵێت “هاوخەمی گەلی کورد بۆ من هەموو شتێکە. چاوەڕێ دەکەم ئازاد بکرێم. دواکاریم لە لە سەرکردەکانی کوردستانە فشاری نێودەوڵەتی زیاتر بکەن، هەتا بێمە ئازادکردن، هەرچەندە دەزانم کوردایەتی یان مردنە یان شەهیدبون و زیندان”.

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە وڵاتی چیك دەكات، ساڵح موسلیم ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە رادەستی توركیا بكات.

ئەردۆغان لە وتارێكیدا لە شەشەمین كۆنگرەی ئاسایی حزبەكەی لە پارێزگای ئۆرفا رایگەیاند: “هیوادارم چیك ساڵح موسلیم، راده‌ستى ئێمه‌ بكاته‌وه‌. له‌دواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ده‌بیندرێت كه‌ چۆن دادپه‌روه‌رى جێبەجێ دەکرێت”.

ھەروەھا وەزارەتی دادی توركیا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: “ھەوڵەكانمان دەست پێكردووە بۆ رادەستكردنەوەی ساڵح موسلیم بە توركیا”.

دوێنێ 25 فوریەی 2018 دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)، له‌ شاری پراگی پایتەختی چیك راگەیەندرا. میدیاكانی پەیەدەش ئاشكرایان كرد كە دەستگیركردنی موسلیم لەلایەن پۆلیسی چیك لەسەر داوای توركیا بووە.

دوای دەستگیركردنی ساڵح موسلیم، لە راگەیەندراوێكدا پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) دەستگیركردنی موسلیمی بە نایاسایی دایە قەڵەم و داوای لە وڵاتی چیك كرد ساڵح موسلیم، ئازاد بكات كە ھیچ پاساوێكی یاسایی بۆ دەستگیركردنی نییە.

بابەتی هاوپۆل

ئێران.. لەهەر سێ خولەك “تەڵاق”ێك تۆمار دەكرێت

ساڵی 1396 لە ئێران زۆرترین ئاماری تەڵاق‌و جیابوونەوەی هاوسەرەكان تۆمار كراوە‌و بە پێی ئەو ئامارە …