شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / دوو هاوڵاتی كورد لەزیندانەكانی ئێران لەسێدارەدران

دوو هاوڵاتی كورد لەزیندانەكانی ئێران لەسێدارەدران

لەرۆژانی رابردوودا لە زیندانەكانی ئێران دوو هاوڵاتی كورد خەڵكی سەردەشت‌و كرماشان لە سێدارەدران.

رۆژی یەكشەممە 13ی رەشەمە، مەسعود وەكیلی، خوێندكاری تەمەن 28 ساڵ خەڵكی كرماشان كە پێشتر بەتاوانی “كوشتن” بە مەرگ مەحكوم كرابوو، لەزیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان لەسێدارەدرا.

هەرلەم پەیوەندەدا سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 14ی رەشەمە، هاوڵاتییەكی كورد بەناوی ئەبوبەكر سەلیمی خەڵكی شاری سەردەشت كە 9 ساڵ لەوەپێش بەتاوانی كوشتنی كەسێكی دیكە دەستگیر‌و بە مەرگ مەحكوم كرابوو لەزیندانی شاری ورمێ لەسێدارەدرا.

بابەتی هاوپۆل

چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز لە کامیاران دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، هاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک …