رێگە لەدیداری چەنگیز قەدەمخەیری لەگەڵ بنەماڵەكەی دەگیرێت

بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان رێگە لەدیداری بەندكراوی سیاسی چەنگیز قەدەمخەیری لەگەڵ بنەماڵەكەی دەگیرێت.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، بنەماڵەی چەنگیز قەدەم خەیری، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان ڕێگای گرتووخانەیان گرتووەتە بەر، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە چاویان بە چەنگیز بکەوێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی بەندیخانەی مەسجد سولەیمان سەر بە پارێزگای خوزستان، سەڕەڕای بارودۆخی نالەباری جەستەیی چەنگیز قەدەم خەیری، بەندکراوی سیاسی کورد ناوبراویان لە مافی چارەسەری پزیشکی بێبەری کردبوو و هەنووکە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی بێبەش کراوە.

چەنگیز قەدەم خەیری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧، چوار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە تۆمەتی “دژایەتیی خودا و تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای پاسدارن” لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ڕژیمی ئێران، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …