دوو شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2021
ماڵەوە / كولتوور (پەڕە 13)

كولتوور

راگەیەنراوی کانوونی نووسەرانی کوردستان لە وڵامی فەرهەنگستانی زمانی فارسیدا

لە دوای بەڵێنەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باسی مافەکانی گەلانی ئێرانی کرد و بۆ نموونە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ماددەی ١٥ی دەستووری بنەڕەتیی ئێرانی دا و، هەروەها بەڵێنی سەرێتیدان بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لە لایەن عەلی ئەسغەر فانی‌ــیەوە، بەر لەوەی پۆستی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی پێ بدرێت، دەوڵەتەکەی ڕۆحانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە ژووری فکری پێک …

زۆرتر بخوێنەوە »

حه‌وته‌مین ساڵیادی گیرانی عه‌دنان‌و چه‌ند دێڕێک له له‌یلا حه‌سه‌نپووری خوشکیه‌وه

لە حەوتەمین ساڵرۆژی دەسبەسەر بوونتا چرکە بە چرکەی ٧ساڵی رابردووم دێتەوە پێش چاو و لە مێشکمدا هەموو رۆژە رەشەکان دووبارە دەبنەوە… ئەو سات و چرکە ناخۆشانەی ٧ساڵی رابردووم هەرگیز لە یاد ناچێت… نەفرەت لەوانەی ئێمەیان لە یەک دوور خستەوە… نەفرەت لە زاڵم‌و‌ لە هەرچی رۆژی ڕەشە… ئاخرین دیدارمان بۆ چرکەیەکیش لە پێش چاوم نەسراوەتەوە‌و خولیای ساتێکی دووبارەی دیدارت مەراقێکی هەرە …

زۆرتر بخوێنەوە »

شه‌وه شیعری ”سه‌مای شیعر له‌ به‌فرا” له مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی _ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان شه‌وه‌ شێعرێکی له‌ ژێر ناوی “سه‌مای شێعر له‌ به‌فرا” به‌ڕێوه‌ برد. شه‌وی 26به‌فرانبار ئه‌م شه‌وه‌شیعره به یارمه‌تی شیعردۆستان له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی_ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێری به‌ڕێو‌ه‌چوو. له‌م شه‌وه‌ شێعره‌دا 25به‌رهه‌می شێعرو 2 به‌رهه‌می چیرۆک له مه‌ریوان‌و کرماشان‌و سنه‌و سه‌قز  پێشکه‌شکرا. ده‌قی به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ بوو: پێشکه‌شکار: سه‌لام نه‌باتی‌و خوێندنه‌وه‌ی په‌ییامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌ن …

زۆرتر بخوێنەوە »

براوه‌کانی خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆپ 2014 دیاری کران

رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆب له بورلی هێڵزی لۆس ئانجلێس کۆتایی پێهات‌و دوو فیلم له هه‌ردوو به‌شی درام‌و کۆمیکدا ده‌رکه‌وتن. خه‌ڵاتی گۆڵدێن گڵۆب خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌یه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئۆسکار به دوو فیلم ده‌درێت. فیلمی ‘رێگریی ئامریکایی’ له ده‌رهێنانی دێیڤید.ئ راسڵ له به‌شی ئه‌کته‌راندا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن له لایه‌ن ئێمی ئادامزو باشترین ژن له رۆڵی ته‌واوکه‌ر له لایه‌ن جێنیفێر لارێنس ی وه‌رگرت. …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندکاری تازه‌لاوی کرماشانی خه‌ڵاتی نیگارکێشیی ‘کائۆ’ی ژاپۆنی برده‌وه

تارا عیزه‌تی‌زاده خوێندکاری 13ساڵانی خه‌ڵکی گێڵانغه‌رب له کێبرکێی نیگارکێشیی ژاپۆن ناسراو به کائۆ خه‌ڵات‌و نیشانه‌ی فه‌خری وه‌رگرت. ئه‌م نیگارکێشه تازه‌لاوه له به‌رهه‌مه‌کانیدا که له شێوه‌ی مینیاتۆر وێنای کردووه، دیمه‌نی ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی نیشانداوه که له مه‌زراو پێده‌شته‌کانی کورده‌واری خه‌ریکی ژیانی رۆژانه‌و کاری وه‌رزێڕین. ئه‌م نیگارکێشه تازه‌لاوه‌ی کورد توانی ئه‌مساڵ له چواره‌مین خولی کێبرکێکانی کائۆ که تایبه‌ته به نیگارکێشیی ژینگه له …

زۆرتر بخوێنەوە »

کێ ئەڵێ من بێتاوانم ؟/عەلیڕەزا قادری

لەوکاتەوە ، کەوانی خۆر لەپاڵ یاڵ و تەنیشت دووندە تەمای پێکانی گەردوون و دڵی شار و چیا و گووندە ، هەودای خەیاڵیکم پێیە . هەموو ڕۆژێ ، من سەفەرێکم لە ڕێیە . لە سەمفۆنیای خەونێکدا ، زیل و بەمی ژینم پێیە ، لە ناخمدا کۆچەرێکم ، دۆزینەوەی خۆم لە ڕێیە . خەیاڵێکم ، بەری گزنگی رۆژهەڵات ، بارانێکم ، تینووتر …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوه‌ندی ڤه‌ژین له مه‌ریوان شه‌وی یه‌ڵدا به‌ڕێوه‌ده‌بات

ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی_هونه‌ریی ڤه‌ژین له مه‌ریوان ڕایگه‌یاند ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی پێشوو شه‌وی یه‌ڵدا به‌ڕێو‌ه‌ده‌به‌ن. ناوه‌ندی ڤه‌ژین له ڕاگه‌یاندنێکیدا به‌و بۆنه‌وه زانیاریی زیاتری خستووه‌ته ڕوو باسی له ورده‌کارییه‌کانی کردووه. بڕیاری شه‌وی یه‌ڵدای ئه‌مساڵ ڕێکه‌وتی 1392/09/30 له سینه‌ما کوردستان‌ی مه‌ریوان و 8 تا 12ی شه‌و به‌ڕێوه‌ بچێت. به‌رنامه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدای ئه‌مساڵ برێتین له: خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌ لایه‌ن چه‌ن شاعێری به‌ ناوبانگ، پێشکه‌شکردنی مۆسیقاو …

زۆرتر بخوێنەوە »

کرماشان پله‌ی یه‌که‌می له تێکواندۆی کچاندا به‌ده‌ست هێنا

ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له شاری قه‌زوین کێبرکێی تێکواندۆی کچانی خوێندکار له ئێران به‌ڕێوه‌چوو له ئاکامیدا کچانی زانکۆی ڕازی‌ی کرماشان توانییان بۆ یه‌که‌م جار پله‌ی یه‌که‌م له ئاستی ئێران به‌ده‌ست بێنن. به گوێره‌ی هه‌واڵنیرییه‌کان له درێژه‌ی کێبرکێکاندا هه‌ر یه‌که له سه‌حه‌ر مورادی، شیما شه‌ریفی‌و زه‌ینه‌ب قیاسی توانیویانه نیشانی زێڕو مریه‌م گه‌وهه‌ری زێو به‌ده‌ست بهێنن‌و به‌و شێوه‌یه پله‌ی یه‌که‌م بۆ خوێندکارانی کرماشان …

زۆرتر بخوێنەوە »

وه‌زاره‌تی ژینگه له باشووری کوردستان داده‌مه‌زرێت

دوێنێ سێشه‌مه له کتێبخانه‌ی گشتیی شاری سلێمانی، تۆڕی هاوڕێیانی ژینگه پرێس کۆنفرانسێکی بۆ کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام پارلمان‌و چالاکی ژینگه‌یی به‌ڕێوه‌بردو تێیدا باس له گرنگیی دامه‌زران وه‌زاره‌تی ژینگه کرا له هه‌رێمی کوردستان. پرێس کۆنفراسه‌که کاتژمێر 10:11 سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ له هۆڵی محه‌مه‌د مه‌لاکه‌ریم به پێشکه‌شکاریی ژینۆ خالد ڕێکخه‌ری تۆڕه‌که به‌ڕێوه‌چوو. هه‌واڵنێری زاگرۆس پۆست له سلێمانییه‌وه ڕایگه‌یاند: ژینۆ خالد له پرێس کنفرانسه‌که‌دا باسی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شانۆی ‘سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان’ ده‌ستی پێکرد

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه شانۆی سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له مه‌ریوان ده‌ستی پێکرد. ئه‌م شانۆیه بۆ ڕێزگرتن له گیانی ژنانی قوربانیی توندوتیژی‌و به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندی له ژێرناوی ‘پێشکه‌ش به خۆڕاگرترین ژنان، ئه‌وانه‌ی که نه گڕێک ده‌یانسووتێنێت‌و نه زرێباریش ده‌یان خنکێنێت’ نمایش ده‌کرێت. شانۆی ‘سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان’  له نووسینی تریفه که‌ریمیان‌و له ده‌رهێنانی فاتێح بادپه‌روا،  ڕۆژانی 16 تا …

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆ هه‌شت گیراوی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر

‘هەشت وشەی دیل’ جار و بار لە سەر جیهانێک لە چرکە ساتەکانی ژیانتا دەبێت ددانەکانت بکەیت بە دیوارێک بۆ زمان‌و وشەکان لەو دێوی ددانتەوە دیل بکەیت‌و لێوەکانتیش بکەیت بە دەرگایەک بۆ ئەوەی وشەکان لە ناکاو یاخی نەبن، دەبێت ددان لە سه‌ر ددان بکروژیت‌و لێویش لە سەر لێو قفڵ بکەیت، بە شیوەیەک که تەنانەت بۆ ماچ کردنێک لێوەکانت هەڵ نەسوێت، تا …

زۆرتر بخوێنەوە »

له‌سلێمانی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، لە رۆژی 7-8/ 12/2013 له‌شاری سلێمانی و له‌هۆڵی ته‌وار یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان بەڕیوەدەبات

زۆرتر بخوێنەوە »

سێوی مێخه‌کڕێژ بوو به دیاریی نێوده‌وڵه‌تی

سێوی مێخه‌کڕێژ پرۆژه‌ی ناسراوی هونه‌رمه‌ند سه‌یوان سه‌عیدیان له لایه‌ن ده‌سته‌ی گه‌شت‌و گوزاری هه‌رێمی کوردستانه‌وه به فه‌رمی ناسێنراو بڕیاره له‌مه به‌دوا وه‌ک دیارییه‌کی کوردی بۆ ده‌ره‌‌وه بازاڕه‌کان بڕازێنێته‌وه. سه‌یوان سه‌عیدیان خه‌ڵکی شاری مهاباده‌و ناسراوه به‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌رده‌وام له به‌رهه‌م‌و داهێنانه‌کانیدا مۆرکی کوردی تێکه‌ڵ به کولتوری ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان ده‌کات‌و پێشکه‌ش به بینه‌رانی ده‌کات. پرۆژه‌ی سێوی مێخه‌کڕێژ پێشتر وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌و لۆکاڵ سه‌یری کراوه‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »