دوو شه‌ممه‌ 22 ئایار 2023

حه‌وته‌مین ساڵیادی گیرانی عه‌دنان‌و چه‌ند دێڕێک له له‌یلا حه‌سه‌نپووری خوشکیه‌وه

لە حەوتەمین ساڵرۆژی دەسبەسەر بوونتا چرکە بە چرکەی ٧ساڵی رابردووم دێتەوە پێش چاو و لە مێشکمدا هەموو رۆژە رەشەکان دووبارە دەبنەوە…
ئەو سات و چرکە ناخۆشانەی ٧ساڵی رابردووم هەرگیز لە یاد ناچێت…
نەفرەت لەوانەی ئێمەیان لە یەک دوور خستەوە…
نەفرەت لە زاڵم‌و‌ لە هەرچی رۆژی ڕەشە…
ئاخرین دیدارمان بۆ چرکەیەکیش لە پێش چاوم نەسراوەتەوە‌و
خولیای ساتێکی دووبارەی دیدارت مەراقێکی هەرە گەورەیە لە دڵمدا ماوەتەوە
بریا ژیان مەودا بدات بۆ پێکەوە بوونی دووبارەمان ئازیزم…
بەڵام خۆڕاگری‌و سەربەرزیت بۆتە هەوێنی بەزاندنی هەرێمی دڵتەنگیەکان‌و تامەزرووی دیدارت… کە واتە سەربەرزو خۆڕاگر مانەوەت تا هەتایە وزە‌بەخشی ژیانی کەسانێکە کە بووی بە رەمزی خۆراگری‌و هیوایان… .

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.