چوار شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / خوێندکاری تازه‌لاوی کرماشانی خه‌ڵاتی نیگارکێشیی ‘کائۆ’ی ژاپۆنی برده‌وه

خوێندکاری تازه‌لاوی کرماشانی خه‌ڵاتی نیگارکێشیی ‘کائۆ’ی ژاپۆنی برده‌وه

تارا عیزه‌تی‌زاده خوێندکاری 13ساڵانی خه‌ڵکی گێڵانغه‌رب له کێبرکێی نیگارکێشیی ژاپۆن ناسراو به کائۆ خه‌ڵات‌و نیشانه‌ی فه‌خری وه‌رگرت.

ئه‌م نیگارکێشه تازه‌لاوه له به‌رهه‌مه‌کانیدا که له شێوه‌ی مینیاتۆر وێنای کردووه، دیمه‌نی ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی نیشانداوه که له مه‌زراو پێده‌شته‌کانی کورده‌واری خه‌ریکی ژیانی رۆژانه‌و کاری وه‌رزێڕین. ئه‌م نیگارکێشه تازه‌لاوه‌ی کورد توانی ئه‌مساڵ له چواره‌مین خولی کێبرکێکانی کائۆ که تایبه‌ته به نیگارکێشیی ژینگه له وڵاتی ژاپۆن‌و له سه‌ر ‘پاراستنی ژینگه به هاوکاریی یه‌کتر’ به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی وه‌ربگرێت.

تارا ئه‌ندامی کانونی بارهێنانی فکریی مێرمنداڵانی گێڵانغه‌رب‌و کچی دوکتور فه‌رهاد عیزه‌تی‌زاده‌ نوسه‌رو لێکۆڵه‌ری ئه‌ده‌بی کوردییه‌‌.

له چواره‌مین خولی کائۆدا، 49 وڵات‌و 8516 به‌رهه‌‌می کێشراو له وڵاته جۆراوجۆره‌کانه‌وه به‌شدار بوون.

تارا عزتی زاده. نقاش. گیلان غرب

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …