هه‌ینی 18 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / كولتوور / فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە دانمارك ساز دەكرێت

فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە دانمارك ساز دەكرێت

لەئاگادارییەكدا بۆ كوردانی نیشتەجێی دانمارك هاتووە وەك ترایسیۆنێك چەند ساڵ جارێك لە كۆپنهاگی دانمارك فیستیڤاڵی فیلمی كوردی ساز دەكرێت‌و ئەمەش بۆ سێیەم جارە ئەم فیستیڤاڵە ساز بكرێت.
لە ئاگادارییەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، هاتووە:  فیستیڤاڵەكە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت‌و هەر رۆژ یەك تا دوو فیلم نمایش دەكرێت. ئەو فیلمانەی كە نمایش دەكرێن هەندێكیان دۆكیۆمینتارین‌و ژمارەیەكیان فیلمی سینەمایین‌و زۆرەیان نوێن‌و لەلایەن سینەماكارە كوردەكان بەرهەمهێنراون.
فیستیڤاڵەكە لە پێنجەشەممە رێكەوتی 20/2/2014 تا 23/2/2014 بەردەوام دەبێت.
[فۆکوس ئەی]کە ڕیکخراوێکی خوێندکاران و ئەکادیمستانی کوردە ،بەهاوکاری سینەما تکت ئەم فیستیڤالەی ڕێکخستووە.

Cinemateket
Gothersgade 55, 1123 København K
Telefon 3374 3412
33743400
دەتوانیت لەو لینکەی خوارەوەدا پرۆگرامی فلیمەکان ببینیت.
http://www.dfi.dk/Filmhuset/Cinemateket/Billetter-og-program/Serie.aspx?serieID=9460

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار

ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە دەستیکەسانێکی نەناسراو کوژرا. ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، ئەندامێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.